ساڵی 1953 لەدەڤەری بەرِانەتی و بەحرکەی ڕەنگین چاوی بەدنیا هەڵهێناوەو تا پۆلی شەشەمی سەرەتایی خوێندووە، دواتر لەبەر سەختیی باری ژیان و گوزەرانی نەیتوانیوە درێژە بەخوێندنەکەی بدات.
ساڵی 1974 تا 1975چەکی شەرەف لەشان دەکات و دەبێتە پێشمەرگە، لەشۆرِشی ئەیلول.، دوای دامرکاندنەوەی مەشخەڵی شۆرِش، هاورِێ سدیق کۆڵنادات و لەگەڵ هەڵگیرساندنی شۆرِشی نوێی گەلەکەمان بەرِابەرایەتی (ی.ن.ک)، ساڵی 1977 پەیوەندیدەکات بەرِێکخستنەکانی کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستان و درێژە بەخەباتەکەی دەدات، هەر بەو بۆنەیەشەوە بەدەروێشی تەکیەی ڕەنجدەرانی کوردستان دەناسرێت، شەهیدی نەمر لەماوەی ژیانی سیاسیدا کەسێکی زۆر بوێرو چاونەترس بووە، خزمەتێکی زۆری بەرِێکخستنەکانی (ی.ن.ک) کردووە.
ماڵی شەهیدی نەمر هەمیشە وەکو کۆمیتەیەکی ڕێکخستنەکانی (ی.ن.ک) بوو بە بەردەوامی کۆرِو کۆبوونەوەی تیادا ئەنجامدەدراو شوێنی حەوانەوەی چەندین پێشمەرگەی نەبەرد بوو، کە لەسەردەمی خەباتی نهێنی کاریاندەکرد بەر لەراپەرِین، جگە لەهەموو ئەمانەش شەهیدی نەمر کەسێکی کۆمەڵایەتی ناسراوی دەڤەری بەرِانەتی بوو بەتایبەتی بەحرکەی ڕەنگین، هاورِێ سدیق کەسێکی چاوتێرو میواندۆست بوو بە بەردەوامی دیوەخانی ماڵەکەی ئاوەدان بووە، شەهیدی نەمر درێژەپێدەری خەبات دەبێت تا لەشەوی 11\12-05-1999 دڵە گەورەکەی لەلێدان دەکەوێت و دەبێتە قوربانیی بۆ کوردو خاکی کوردستان، لەگۆرِستانی کێلە سپی لەبەحرکە دەنێژرێت و بەخاک دەسپێردرێت.