ناوی تەواو عوسمان قادر ئەحمەد
ساڵى 1962 لە شارى #سلێمانى# لەدایکبووە.
دەرچووى پەیمانگاى هونەرە جوانەکانى سلێمانى 1980-1985.
هەڵگری بڕوانامەى ماستەرە لە بواری هونەری هێڵکارى 2007 لەسەر (گێڕانەوەی بیرەوەرییەکانی خۆی لەکاتی “ئەنفال” دا . لە ساڵی 1988) لە زانکۆی هونەرەکان لە لەندەن - بەریتانیا .
هەر لە هەمان زانکۆ بڕوانامەی دکتۆرای بەدەستهێناوە (PhD) لەسەر دۆکیۆمێنتکردنی بیرەوەری ڕزگاربووانی (جینۆسایدی . کورد / ئەنفال لە ساڵی 1988) دا لە ڕێی هیڵکارییەوەو ئەو هونەرمەندانەی دژی جەنگ و نەهامەتییەکانی جەنگ کاریانکردووە.
=KTML_Bold=پێشانگای تایبەتی و گشتی=KTML_End=
لە ساڵەکانی 1977وە بەشداری زۆر پێشانگای کردووە لەگەڵ لاوان و نەقابەی هونەرمەندانی سلێمانی و فێستیڤاڵەکانی . پەیمانگای هونەرە جوانەکان.
تا ئێستا 2023 چەندین پێشانگای تایبەتی کردۆتەوە لەدەرەوە و ناوەوەی وڵات.
بۆ یەکەمین جار دوای ئەنفالی 1988، سەرپەشتیاری چەند پێشانگایەکی هاوبەش و تایبەت بووە بۆ ناساندنی ئەنفال و کیمیابارانی هەڵەبجە لە شارەکانی ئێران بەتایبەتی تاران و قەزووین و سنە و سەقز، هەروەها پڕۆژەی هونەری تایبەت . بەیادکردنەوەی جەنگ و نەهامەتییەکانی جەنگ 1989 بۆ منداڵانی هەڵەبجە و چەند هونەرمەندێکی کورد.
لە میانەی دەوڵەمەندکردنی ئەزموون و بەئاکادیمیکردنی کارە هونەرییەکانییەوە، توانیویەتی کارە هونەرییەکانی بکات بە . هۆکارێکی باش بۆ بەئاگاهێنانی خەڵکانی بیانی کە بێ ئاگابوون لە مەرگەساتی کورد، ئەویش بە گێڕانی کۆڕو سیمینارو . بەشداریکردنی لە کۆنفرانسی نێوەندە ئاکادیمییەکانی دەرەوەی وڵات، کە زۆربەی ئەم چالاکیانە بە ڤیدیۆ دۆکیۆمێنت کراون .
خوێندنەوەی تابلۆکانی لە مۆزەخانە هەرە بەناوبانگەکانی بەریتانیا کە خەونی . هەموو هونەرمەندێکی بە ئەزموونە، هەروەها هەڵبژاردنی تابلۆکانی لەلایەن پڕۆفیسۆرستیڤن فیردین بۆ گەلەری هەرە . بەناوبانگی وڵاتی بەریتانیا (تەیت بریتن) لە لەندەن و نمایشکردنى لەگەڵ شاکارەکانی هونەرمەندی مەزنی بەریتانی (ولیەم . تیرنێر) 2006.
لە ساڵی 2008 دا لەلایەن مۆزەخانەی ئیمپریالی جەنگی بەریتانیاوە، کە مۆزەخانەیەکی زۆر گرنگی جیهانییە بۆ دۆکیۆمێنتکردنی مەرگەساتەکانی جینۆساید و جەنگ دژ بە مرۆڤایەتی، وەک هونەرمەندێکی (شاهید حاڵی جەنگ) لە مەراسیمێکی تایبەت و شیاودا ڕێزی لێنراو پێشانگای تایبەتی بۆ کراوەتەوە بۆ ماوەی سێ مانگ و نیو، هەروەها تابلۆکانی کە لەسەر گێڕانەوەی کارەساتی ئەنفالە لەم مۆزەیەدا هەڵگیراوە و بەردەوام پیشان دەدرێ لە ئاییندەدا.
بانگهێشتکردنی بۆ دیراسەکردن لەسەر تابلۆی ئەسڵی هونەرمەندو فەیلەسوفی گەورەی ئیتالی (لیوناردۆداڤنشی) ساڵی 2009-2010 بەهەماهەنگی مۆزەخانەی بەریتانی و دانشگای لەندەن بۆ هونەرەکان.
بانگهێشتکرنی بۆ چەند کۆنفرانسێکی نیودەوڵەتی لە وڵاتانی بەریتانیا وئیتالیا و ئەڵمانیا و ئوسترالیا و کوردستان کە لەسەر جینۆساید کراوە بۆ باسکردن لەسەر بەجینۆسایدکردنی کورد (ئەنفال) لەلایەن ڕژێمی بەعسەوە لە ساڵی 1988 دا.
هەروەها خاوەنی مۆنیمێنتی ئەنفالە کە لە سلێمانی و شاری #کفری# دانراوە و ئەندازەکەی 22م درێژو 3 م ڕەیە و خوێندنەوەیەکی زۆر تایبەت و گرنگی لەلایەن کەسوکاری ئەنفال و ڕۆشنبیران و هونەرمەندان بۆ کراوە و نووسینیکی زۆر لەسەر کارەکە بڵاوبۆتەوە لەلایەن ڕێکخراوی (زانایانی نێودەوڵەتی جینۆساید) .
- لە 07-09-2017 لە زانکۆی برسبۆن لە شاری برسبۆنی ئوسترالیا خەڵاتی باشترین داهێنەری هونەی جەنگ و جینۆسایدی پێ بەخشرا.
ساڵی 2016 بەشداری لە پێشانگای نێودەوڵەتی ئەستەمبول کردووە بە کارە هێلکاریەکانی کە گوزارشت لە کۆمەڵکوژی کورد دەکات بەناوی (با دوێنێمان بیر نەچێت) . هەر هەمان ساڵ لە ئەستەمبول لەلایەن (کارەسی سەنعەت گەلەری) وە بانگهێشتکراوە.
ساڵی 2017 لە (هەنتەرلاند گەلەری) لە ڤیەنای پایتەختی نەمسا بانگهێشتکراوە بۆ پڕۆژەیەکی هونەریی بەناوی (هێلکاریەکانی من یادەوەری زیندوون) بۆ ماوەی مانگێک .
2019-12-18، پێشانگای بە ناوی (پڕۆژەی هێڵکاریی: دۆکیومێنتی تاریکیی) لە (گەلەری ئێستا) لە کارگەی کلتور (کارگەی جگەرەی کۆن) بۆ ماوەی 6 مانگ کردەوە.
2021 پڕۆژەی هونەریی “پەڕینەوە” لە گەلەری جیهان لە شاری #هەولێر# لە 08-04-2021 بۆ ماوەی 2مانگ لە نمایش بەردەوام بوو لە زانکۆی جیهان.
2020 بەشداربوون لە پێشانگای جیهانی (ماسک) کە تایبەت بوو نەهامەتییەکانی جەنگو پەناندە و ئاوەرەیی. لە مۆزەخانەی بەناوبانگی وڵاتی نەمسا لە 13-09-2020 وە تا 23-09-2021 بۆ ماوەی ساڵێک بەردەوامبوو. [1]