لە 16 ی ئاداری 2006 لە شاری کەرکووک دامەزرا و لە 24 ی شوباتی 2011 هەڵوەشایەوە، کارەکانی ئەو تیپە ئیشکردنی لابۆریانە بوو بە پێی قۆناغ، قۆناغی یەکەم بەناوی ئەنترۆپۆلۆژیای شانۆ لە شوێنەوارە مێژوویەکانی وەکو قشڵە و قەیسەری قەڵا وخانووە کۆنەکانی قەڵا جەستەی ئەکتەر لە بۆشاییدا پێنج نمایشی شانۆیی بەرهەم هێنا ئەوانیش "پرۆڤەیەکی شانۆیی بۆ چاوەڕوانی گۆدۆ، خاچ، سەگ و دەف، زولێخا لەخەونی یوسفدا، هاملێتی کەرکووک"
قۆناغی دووەم کە ئیشکردن بوو لەسەر دەنگ لەبڕی وشەو تێکست کۆمەڵە نمایشێکی جیاوازی بنیاتناوە ئەوانیش لە شاری کەرکووک "یادەوەری دەنگ، ئۆدیبی زەردەشت، حیکایەتی لم، ئەنتیگۆنای قەڵا" لە ڕانیە نمایشی "جوانترین مردن" لە شاری کۆیە شانۆیی "یادەوەری دەنگ/2" لە هەڵەبجە نمایشی "شەرابی سێو" لە دەربەندیخان شانۆیی " تونێڵ"
لە قۆناغی سێیەمدا کە بەناوی شانۆی پۆلیڤۆنی بوو ئەم نمایشانەی بەرهەم هێنا "دەستنووسێکی شانۆیی، پارانەوە، پیاوێکی سەرپێی، مۆسیقارێکی ماندوو"
هەروەها تیپەکە گۆڤارێکی شانۆیی و وێبلاگێکی شانۆیی هەبوو، لەماوەی پێنج ساڵی تەمەنیدا توانی حەڤدە نمایشی شانۆیی بەرهەم بیچنیچت و سەرجەم کارەکان لە دەرهێنانی نیهاد جامی بوو