لەساڵی (1982) لەگەرەکی منارەی شاری هەولێر لەدایک بووە، لە ساڵی (2002)ـوە دەستی کردووە بەکاری ڕۆژنامەوانی، تائێستا بەشداریی چەندیین خولی ڕۆژنامەوانی و ورۆکشۆب کردووە، لە چەندین دەزگای ڕاگەیاندن کاری کردووە، لەوانە ڕۆژنامەی (میدیا، جەماوەر، نواڵەی نوێ، نواڵەی وەرزشی، هونەرستان، گۆڤاری ئاوێنەکان، سایتی ئاژانسی پەیامنێر، ڕووداو، گۆڤاری گوڵان، هەروەها ئامادەکار و پێش کەشکاری چەند بەرنامەیەک بووە لە ڕادیۆی نیشتمان و ڕادیۆی زاگرۆس، هەروەها لە کەناڵی ئاسمانی کۆرەک tv ئامادەکار و پێًش کشکاری بەرنامەی (ستاتیک) بووە بۆ ماوەی (11) مانگ) ئێستاکەش کارمەندە لە ڕۆژنامەی (هەولێر) بەردەوامە لەکاری ڕۆژنامەوانی خۆی و ئەندانی دەستەی نووسەرانی هەفتەنامەی "هونەری هەولێر"ـە لەهەمان ڕۆژنامەدا، ئەندامی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستانە هەروەها ئەندامی فیدراسۆنی ڕۆژنامەنووسانی نێودەوڵەتیە.