دەرچووی بەشی شانۆی پەیمانگەی هونەرە جوانەکانی سلێمانییە و یەکێک بووە لە شانۆکارە ڕژدەکان و هەمیشە لە کار و چالاکیی شانۆیی بەردەوام بووە، نێزیکەی 18ساڵە لە هۆڵەندا دەژی و بەردەوام لە کاری شانۆیی دانەبڕاوە، بەمەش هەمیشە جێگەی گرینگیی ڕۆژنامە و میدیاکانی هۆڵەندا بووە، لە ساڵی 1994دا یەکێک بوو لە دامەزرێنەرانی (تیپی شانۆی بێ سنوور) کە ئەم گرووپە شانۆیییە بەردەوام لە فێستیڤاڵە هونەرییە ناوەخۆیییەکانی هۆڵەندا و ئەوروپادا ئامادەبوونێکی بەردەوامیان هەیە.