د. ڤیان سلیمان حاجی
زانیاری کەسی :
مێژووی لە دایکبوون : #09-10-1974#
شوێنی لە دایکبون : #دهۆک# – #زاخۆ#
کورتەیەک لە سەر ژیانی تایبەتی :
- تا ساڵی 1991 بەهۆی شۆڕشی رزگاریخوازی گەلی کورد ئاوارەبووە لە ئێران.
- لە ساڵی 1991 گەراوەتەوە کوردستان و درێژەی بە خوێندن داوە.
ئاستی زانستی : ئەو بڕوانامانەی بە دەستی هێناوە :
- لە ساڵی 1997-1998 بەکالوریوسی وەرگرتووە لە کۆلێژی ئاداب بەشی زمانی کوردی / #زانکۆی دهۆک# بە پلەی نایاب.
- لە ساڵی 2001 بڕوانامەی (ماستەر) ی، وەرگرتووە لە زمانی کوردی – کۆلێژی ئاداب / #زانکۆی سەلاحەدین# بە پلەی نایاب.
- لە ساڵی 2007 بڕوانامەی (دکتورا) ی، وەرگرتووە لە زمانی کوردی –کۆلێژی زمان / زانکۆی سەلاحەدین بە پلەی نایاب.
شارەزایی لە زمان :
- زمانەکانی (کوردی – عەرەبی – فارسی – تورکی – ئینگلزی)
ئەو بوارانەی کاری تیادا کردووە لە ڕووی پیشەییەوە :
- لە ساڵی 2000-2005 مامۆستا بووە لە کۆلێژی ئاداب و پەروەردەی بنیات لە زانکۆی دهۆک
- لە ساڵی (2005-2009) ئەندامی خولی دووەمی #پەرلەمانی کوردستان# بووە لەسەر لیستی #پارتی دیموکراتی کوردستان#.
- لە ساڵی 2010 تا ئێستا سکرتێری #یەکێتی ئافرەتانی کوردستان#.
ئەزمونی لە بواری نووسین و ڕۆژنامەگەری و چالاکی مەعریفی :
- لە ساڵی 2000 تا 2004 یەکێک بووە لە دەستەی نوسەران و لە هەمان کات وردبینی زمانەوانی بووە (مدقق لغوی) لە گۆڤاری مەتین.
- یەکێک بووە لە دەستەی دامەزرێنەرانی گۆڤاری (هێلین) لە پارێزگای دهۆک لە ساڵی 2004-2005 لە هەمان کات ئەندامی دەستەی نووسەرانی ئەم گۆڤارە بووە.
- لە ساڵی 2009-2011 دەستەی نووسەرانی گۆڤاری ئەکادیمیای کوردی بووە.
- چەندین بابەت و بڵاو کراوەی هەیە لە ڕۆژنامە و گۆڤارەکانی هەرێمی کوردستان لە بوارە جیاوازەکان.
- ژمارەیەکی زۆر سیمینار و کۆڕ و خولی لەسەر بابەتە جیاوازەکانی (سیاسی، کۆمەڵایەتی، زمانەوانی) پێشکەش کردووە.