- ئەمڕۆ عەبدوڵڵا ئوجەلان - ئاپۆ، دوا بەرگریی خۆیی لەبەردەم دادگای تورکدا کرد و ئەنکەرەشی بەوە تاوانبارکرد کە هۆی سەرهەڵدانی کوردەکانە. هەروەها ئەوەی ڕاگەیاند کە بەهیچ جۆرێک هەوڵی ئەوەی نەداوە کە کورد بەوە هان بدات کە لە تورکیا جوودا ببنەوە و بەڵکو دەیانەوێت لەگەڵ تورکیادا بژین.