- ئەمڕۆ هێزەکانی PKK دەستیانکرد بە پاشەکشە لە ناوچەکانی باکووری وڵات، هەندێک سەرچاوەی تر واڕادەگەیەنن کە دوو هەفتە پێش ئەمڕۆ دەستیان بە پاشەکشە کردووە. ئەم پاشەکشەیە لەسەر داوای ئاپۆ و سەرکردایەتییان بووە. چاودێرەکان وای بۆ دەچن کە ئەم پاشەکشەیە لە ئەنجامی ڕێکەوتنی نێوان داگیرکەرانی ئێران و تورکیایە. تورکیا ئەمڕۆ ڕایگەیاند کە پێکدادانێک لەنێوان ژەندرمە و هێزەکانی PKK دا ڕوویداوە و دە پێشمەرگەی PKK یان کوشتووە.