- هەولێر بووە گۆڕەپانی جەنگی نێوان ڕۆم و فارسەکان و ئیمپراتۆر تراجان ڕۆمی داگیری کرد.
- دەوڵەتی ئەرمەنستان، بەسەرۆکایەتیی دەکرانی دووەم دەستی گرت بەسەر وڵاتی کوردۆئیندا، کە دەکەوتە سەر کەناری چەپی ڕووباری دیجلە و پادشاکەشی کە نێوی زاربیۆنیس بوو، کوژرا.
- ماوەی فەرمانڕەوایی مانیسارۆس لە وڵاتی کوردۆیندا.
- تراجانی ئیمپراتۆری ڕۆمانی، بە سوپایەکی گەورەوە دەستی گرت بەسەر وڵاتی کورد و ئەرمەنستاندا.
- لەم ساڵەدا، سەرۆکی کوردوئەن مانیساروس بوو، کە سەرزارەکی وڵاتی ئەرمەنیشی لە ژێر دەستدا بوو.
- ڕاپەڕینی میرێکی کوردوئەنی لە دژی ئەرمەن.