- فەرمانڕەوایی کەریم خانی زەند لەسەر تەختی ئێران.
- عوسمان پاشای بابان، پاش ئەوەی لە سوڵتانی عوسمانی یاخی دەبێت، ماوەیەک لە چیای ئاوەگرد دەمێنێتەوە.
- کۆچی دوایی میر ئەحمەد بەگی زەنگنە.
- سڵێمان پاشا، هەمدیسان دەبێتەوە میری بابان و لە سەردەمی ئەمدا، نێوچەکانی زەنگەباد، مەندەلی، بەدرە و جەسان، بەشێک بوون لە میرنشینەکەی، هەر لە سەردەمی ئەمیشدا بووە کە نەخۆشیی تاعونە گەورەکە لە کوردستاندا بڵاوبووەتەوە.