- ئەوڕەحمان پاشا، لە ناوچەی زرێباردا بەسەر سەربازە کورد و تورکەکاندا سەرکەوت و سڵێمان کەهیای بەغدادی بەدیل گرت.
- هێرشی بابان بۆسەر میرنشینی بادینان و لە ئەنجامدا ئاشتییان مۆرکرد.
- کۆچی دوایی ئۆغوز بەگی میری سۆران و مستەفا بەگی کوڕی لە جێیدا بووە میر، کە لەلایەن خەڵکی ڕەواندزەوە هەڵبژێردرا، بەڵام ئەم هەڵبژاردنە بە دڵی براکانی نەبوو.
- مزوورییەکان چوونە سەر قوبادبەگ و زیندانییان کرد.
- لەدایکبوونی هۆزانەوان مەلا ئەحمەدی شێخولئیسلامی سنەیی.