- یان ساڵی داهاتوو، سەرکەوتنی پاشای کۆرە، بەسەر محەمەد پاشای باباندا، لە ناوچەی سورداش.
- م. ڤۆلکۆڤ، یەکەم کەسە کە بە درێژی دەربارەی شەرەفنامەی نووسیوە.
- خ.د.فرێن، یەکەمین زانای ڕووسە کە لە یەکێک لە ڕۆژنامەکانی پێتەربورگی ئەوسادا باسی شەرەفنامەی وەک سەرچاوەیەکی یەکجار گرنگ کردووە.
- تا 1828، لە کاتی جەنگی ڕووس و فارسدا، ڕووسەکان پەڕتووکی پیرۆزی شەرەفنامەیان لە پەڕتووکخانەی سەفەوی لە ئەردەبیلدا بۆ پیتەربورگ گواستەوە.
- ژمارەی سوپای پاشای کۆرەی میرنشینی سۆران، گەیشتە پازدە هەزار سەرباز.
- کۆچی دوایی زانای ئایینی مەولانا خالیدی نەخشبەندی لە دیمەشق.
- کۆچی دوایی مستەفا بەگی باوکی پاشا کۆرە.
- لەدایکبوونی هۆزانەوانی کورد وەلی دێوانە، لە ناوچەی بەکراوای نزیک هەڵەبجە.
- لەدایکبوونی هۆزانەوان مەلا مەهدی شێخولئیسلامی سنە، کە بە ئاغە نێوبانگی دەرکردووە.