- پاشا کۆرە، جاری سەربەخۆییدا و لە عوسمانییەکان جیابووەوە.
- هەڵگیرسانی شۆڕشی چیای ژەنگار لە باشووری .ک، کە سێ ساڵی خایاند.
- دەرەبەگە هەرە گەورەکانی کورد وەکو سەلیم پاشای ئەخالی، بالوول پاشای بایەزید و ئەمین پاشای مووش پاڵیاندایە پاڵ ڕووسەوە و بەهۆیەوە بەشێکی گەورەی کورد لە تورک ڕزگاری بوو.
- چوونی سمس و دوایت کە دوو میسیۆنێری ئامریکی بوون بۆ کوردستان و ئەرمەنستان.
- کوژرانی پرۆفیسۆرێکی ئەڵمانی لە کوردستاندا، بەنێوی شولتز، کە گوایا بۆ پشکنینی زانستانە چووە بۆ ئەوێ، نێوبراو بە دەستی پیاوەکانی خان مەحمود کوژرا.
- هەڵگیرسانی شۆڕشی ئیسمایل پاشای بادینانی، لە نێوچەکانی ئامێدی و ئاکرێ و دهۆکدا.
- بڵاوبوونەوەی نەخۆشی لە ناوچەی شارەزووردا، کە بووە هۆی ئەوەی هەندێک لە جووتیارەکان نێوچەکە جێبهێڵن.
- کۆچی دوایی هۆزانەوان مەلا نوشای زەنگنە.؟
- لەدایکبوونی شێخ عوبەیدوڵڵای شەمزینی.
- لەدایکبوونی هۆزانەوان مەلا محەمەد ساڵح فەخرولعولەمای سنەیی.
- لەدایکبوونی هۆزانەوان حوسەین قولیخان مستەفا قولیخانی دیوانبەگی.
- گەشتی ڕ. میگنن بۆ کوردستان.
- بابە گەورەی پێشەوا قازی محەمەد، شێخولموشایخ، لە شاری دیواندەرەی خۆرهەڵاتدا کۆبوونەوەیەکی لە هۆزەکانی ئەو ناوچەیە پێکهێنا، بۆ دروستکردنی بەرەیەکی یەکێتی لە دژی ئینگلیز و هەروەها پێشنیاری کوردستانێکی ئازادیشی کرد.
- بەهۆی جەنگی ڕووس و تورکەوە، بەشێکی زۆری کوردستان لە ژێر دەستەڵاتی تورک ڕزگاری بوو.
- پاشا کۆرە لەشکرێکی مەزنی بە سەرۆکایەتیی میر ئیبراهیم ناردە سەر سووریا لە دژی سوڵتان مەحمودی دووەم.
- لەدایکبوونی هۆزانەوانی کورد، مەحوی لە ماوەت، نێوبراو نێوی محەمەد مەلا عوسمان بەڵخییە، کە لووتکەی هۆزانەوانە سۆفیگەرەکانە.
- چوونی نالیی هۆزانەوان لە شارەزوورەوە بۆ حەج.