- نامە گۆڕینەوەکانی پاشا کۆرە و محەمەد عەلی پاشای میسر، لە دژی دەوڵەتی عوسمانی.
- پاش داگیرکردنی میرنشینی بادینان لەلایەن پاشا کۆرەوە، میر ڕەسوڵی برایی کردە میری ئامێدی.
- کۆچی دوایی هۆزانەوان حەمە ئاغای دەربەند فەقرە.؟
- لەدایکبوونی قازی فەتاح، کە برا بچووکی باپیری پێشەوا قازی محەمەدە.
- کوژرانی عەلی بەگی گەورە کە ڕابەری ئایینیی یەزیدییەکان بوو لە گەلی عەلی بەگی نزیک ڕەواندز، نێوی گەلییەکەش هەربە نێوی ئەمەوە نێونراوە.؟
- هێرشی میری سۆران، بۆسەر ئاکرێ و میر سەید پاشای میری بادینانی بە دیل گرت.
- هێرشی میری سۆران بۆسەر بەعشیقە و میری یەزیدییەکانی بە دیل گرت و پاش دوو ساڵان لە ڕەواندز کوشتی.