- ڕووخانی میرنشینی بادینان لەلایەن تورکەکانەوە.
- هاوین و پاییزی ئەم ساڵ: هێرشی تورکەکان بۆسەر میرنشینی بۆتان.
- ڕاپەرینی هۆزەکانی ڕەشکۆتان و بەکران لە باکووری.ک، ئەم ڕاپەڕینە تاوەکو باشووری .ک گرتەوە.
- کوژرانی میر پاشا کۆرە لە شاری تەرابزون بە دەستی تورکەکان.
- لە هێرشێکی حافز پاشای تورکدا، سەرۆکێکی کورد بەدیل گیرا و لە بەرئەوەی ڕازی نەبوو شوێن و ڕێی پێشمەرگەکانی کوردیان پێ بڵێت، بە زیندوویی خستیانە نێو مەنجەڵێکی گەورەی ڕۆنی قرچاوەوە و شەهیدیان کرد.
- گەشتی ئاینزۆرس بۆ کوردستان.
- بڵاوبوونەوەی نەخۆشیی کولێرا لە نێو هێزەکانی عوسمانیدا، لە کاتێکدا کە خەریکی سەرکوتکردنی ڕاپەڕین و میرە کوردەکان بوون.
- ئەحمەد پاشای کوڕی سڵێمان پاشا بووە میری بابان.
- لەدایکبوونی هۆزانەوان عەبدوڵڵا حەسەن مکایڵی.
- لەدایکبوونی هۆزانەوان فەقێ قادری هەمەوەند.