- هێزەکانی تورک ڕژانە ناوچەی بۆتانەوە.
- گ. ڕاوڵنسن، دەنووسێت، کە لەم ساڵەدا دەسەڵاتی سۆران لە شنۆوە تا ڕۆخی ڕووباری دیجلە بووە و لەوێشەوە تا زێی بچووک بووە.
- یان ساڵی پێشوو، کۆچی دوایی زانای ئایینی شێخ مارفی نۆدێی باوکی حاجی کاک ئەحمەدی شێخ. نێوبراو لە سلێمانی لە گردی سەیوان نێژراوە و گۆڕەکەی بووەتە پەرستگای ژنان.
- ئەحمەد پاشا بووە میری بابان.
- کۆچی دوایی نووسەر شێخ عەبدول سەمیعی بەرزنجی لە حەڵەب.
- لەدایکبوونی هۆزانەوان مەلا ئەحمەد نەسیرولئیسلامی سنەیی.
- لەدایکبوونی هۆزانەوانی دڵداری میرزا ڕەحیم - وەفایی.؟
- بەریتانیا و عوسمانییەکان پەیمانێکی بازرگانییان بەست.