- ڕووخانی میرنشینی بۆتان، لەلایەن تورکەکانەوە.
- باروناک بەگ فیرۆخان چووە شاری جزیرە و دەڵێت کە شارەکە بەهۆی هێرشی تورکەوە هیچی بە پێوە نەماوە و دیوارەکانی ڕووخاون و نێو شارەکە بە تۆپ بێژراوە.
- هەموو نێوچەکانی کوردستان بەیەکجاری کەوتنە ژێر فەرمانڕەوایی تورکەوە.
- زستانی ئەمساڵ: بڵاوبوونەوەی نەخۆشیی کولێرا لە باکووری کوردستاندا، کە بووە هۆی مردنی هەزاران کەس.
- زستانی نێوان ئەم ساڵ و ساڵی داهاتوو: نزیکەی سێ بەشی سەربازانی تورک لە شاری بایەزید بە نەخۆشیی کولێرا لە نێوچوون.
- ڤ. دیتێل، کە سێ ساڵێک بە کوردستاندا گەڕابوو، وتارێکی بە زمانی ڕووسی لەسەر چەندین کەرەستەی فۆلکۆری کوردی لە گۆڤاری وەزارەتی ڕۆشنبیری میلـلی دا بڵاوکردەوە.
- لەم ساڵەدا یان لە ساڵی داهاتوودا زنجیرەیەک وتاری خ. ئابۆڤیان لە ژێر نێوی کورددا، لە ڕۆژنامەی کەفکاسدا بڵاوکرایەوە، کە لە تەفلیس دەردەچوو.
- فارس و عوسمانی پەیمانێکیان مۆرکرد، کە هەردوولا لەسەر ئەوە ڕێککەوتن کە سنووری هەردوولا دەست نیشان بکەن و هەروەها گێڕانەوەی ئەو هۆزە کوردانەی کە هاتوونەتە دیوی یەکترییەوە بە زۆر.
- کۆتایی ئەم ساڵ: تورکەکان لە هەرێمە کوردەکانی باکوور، ئەیالەتێکی نوێیان پێکهێنا و ئەسەد موخلیس پاشا کرایە بەڕێوەبەری.
- باروناک بەگ فیرۆخان کە پزیشکێکی ئەرمەنی بووە و چووەتە سلێمانی و نووسیویەتی کە ئاماری دانیشتووانی 15000 کەسە و بێجگە لە 500 کەسیان هەموویان کورد بوون. هەروەها ئەوەشی نووسیوە کە سلێمانی دوو بارەگای سەربازیی تێدا بووە کە یەکێکیان 2000 پیادەی کورد و ئەوی تریان 1000ی تێدا بووە، کە ئەمەی دوایییان پاراستنی میریان لە ئەستۆدا بووە. هەروەها ئەوەشی تۆمار کردووە کە شاری ڕەواندز نزیکەی 1600 ماڵی کوردی تێدابووە و ژمارەیان 6000 کەس بووە.
- هەڵگیرسانی جەنگی نێوان ئێران و عوسمانی.
- عەبدوڵڵا پاشای بابان بووە میری بابان.
- کۆچی دوایی مێژوونووس و هۆزانەوانی ئافرەتی کورد ماهشەرەف خانم، ناسراو بە مەستوورەی ئەردەڵانی.
- لەدایکبوونی هۆزانەوان وەسمان پاشای جاف، نێوبراو یەکێک بوو لە سەرۆکەکانی هۆزی جاف.