- لەم ساڵەدا: تورکەکان ئەمەندەیان باج لە باکووری کوردستاندا کۆکردووەتەوە: ئەرزەڕۆم - 2.233.301، وان - 3.950.326، مووش - 1.371.661، چڵدیر - 983.246، بایەزید - 827.081، ئەرزنجان - 922.071 و قارس - نەزانراوە، کۆی هەمووی دەکاتە 9.404.286 ملیۆن پێسە.
- فەقێ قادری هەمەوەندی خۆی دایە دەست بەغداوە.
- فارسەکان تینیان بۆ کوردەکانی نێوچەکانی مەرگەوەر و تەرگەوەر هێنا تاوەکو باج بدەن، بەڵام ئەوان نەچوونە ژێر باری فارس و باجیان دەدایە شێخ عوبەیدوڵڵای شەمزینی.
- لەدایکبوونی هۆزانەوان حوسەین نازم.