- هەڵگیرسانی شۆڕشی شێخ عوبەیدوڵڵای نەهری لە باکووری کوردستان.
- زۆربەی هۆزەکانی ژێردەستی ئێران پاڵیاندایە شێخ عوبەیدوڵڵاوە، لەوانە مەنگور - 5 هەزار تفەنگ، مامەش - 5 هەزار، زارزا - 8 هەزار، موکری - 10 هەزار، دیبۆکری - 10 هەزار، گاوریک و شکاک و جاف - 50 هەزار، بێجگە لە هۆزەکانی پیران و ئاهو و زۆری تر.
- بڵاوبوونەوەی برسێتییەکی زۆر لە نێوچەکانی ئەرزەڕۆمدا.
- پڕۆفیسۆری ئەڵمانی فەردیناند یوستی، نامیلکەیەکی لەسەر زمانی کوردی بڵاوکردەوە.
- لەم ساڵەدا، ئەم ڕۆژنامانە باسی ڕاپەڕینەکەی شێخ عوبەیدوڵڵای نەهرییان کرد، دەیلی نیوز، تایمس، وەقت، مشاک، ئەردزاگانک، گۆلەس و کەفکاس و ....
- ڕۆژنامەی مشاکی تەفلیسی، هەموو ڕۆژێک هەواڵی برسێتیی کوردستانی بڵاودەکردەوە.
- هەردوو ڕۆژنامەی میگوئایاستان و مشاک لەسەر کێشەی کورد، کەوتنە مشت و مڕێکی ڕۆژنامەوانییەوە.
- کۆچی دوایی هۆزانەوان ڕەنجور.
- کۆچی دوایی هۆزانەوان ئەحمەد پریسی.
- لەدایکبوونی مێژوونووسی مەزنی کورد محەمەد ئەمین زەکی بەگ.
- لەدایکبوونی هۆزانەوان مەلا محەمەدی کۆیی - مەلای گەورە.؟
- دامەزراندنی میرنشینی ئەستونی، لە گوندی ئەستون، لەلایەن شێخ عوبەیدوڵڵاوە.
- سوڵتان عەبدولحەمید، بەحری بەگی کوڕی میر بەدرخانی ناردە ناوچەی هەکاری.
- ڕەزا نێوێک، داستانی لەیلێ و مەجنونی مەلا وەلەدخان ڕوونووس دەکات.