- دەرچوونی پەڕتووکی زەرد لە فەڕەنسا، کە دەڵێت: ژمارەی کوردەکانی تورکیا 3.012.879 کەسە.
- تورکەکان بۆ چاوترساندنی پیاوە گەورەکانی کورد قوتابخانەی عەشرەت مەکتەبییان لە ئەستەمبوڵ داخست، ئەم قوتابخانەیە منداڵانی گەورە پیاوانی کورد تیایدا دەیانخوێند.
- تورکەکان لیژنەیەکیان ناردە ناوچەی ئەنەدۆڵ، تاوەکو بارودۆخی ئەرمەنەکان هێور بکەنەوە.
- لەم ساڵەدا مسیۆ ویتال کونیە، لە پەڕتووکەکەی خۆیدا ئاسیای توکیا، ژمارەی کوردەکانی باکووری بە 1.928.550 داناوە.
- لەدایکبوونی تێکۆشەری کورد ئیحسان نوری پاشا لە گەڕەکی ئالی گوڵی شاری بەدلیسی باکوور.
- لەدایکبوونی مەجیدی قالەی حەمامچی لە سلێمانی. نێوبراو لەپاشدا بووە یەکێک لە پێشمەرگە ئازاکانی شێخ مەحمودی حەفید.
- دامەزرانی فێرگەی عەشایەری لە ئەستەمبوڵ و بەغداد، بۆ دروستکردنی گیانی تورکایەتی لە هۆشی هۆزە عارەب و کوردە کۆچەرەکاندا و سوارەی حەمیدییەی لێ دروستکرا.
- بوتیکا نێوێکی نەمسایی، پەڕتووکێکی لەسەر ناوچەی دەرسیمی باکووری کوردستان بڵاوکردەوە.
- ماکسیمیلیان بیتنەر باسێکی بە ئەڵمانی لەسەر هەردوو شاری شنۆ و ورمێ لە ڤێننا بڵاوکردەوە.
- کۆچی دوایی هۆزانەوان، وەفایی.
- لورد کرزن، لەم ساڵدا ژمارەی خێزانەکانی هۆزی شوکاکی بە 1500 داناوە.
- دروستکردنی قوتابخانەی ڕوشدییەی سەربازی لە سلێمانی لەلایەن عوسمانییەکانەوە.
- لەدایکبوونی هۆزانەوان مەلا ئەحمەدی حاجی مەلا ڕەسوڵی دێلێژە، ناسراو بە فایز.
- لەدایکبوونی هۆزانەوان بابە عەلی بێدار خانەقی.
- عەبدولڕەحمان پاشا بۆ ماوەی ساڵێک بووە فەرمانڕەوای سلێمانی.
- هێرشی تورکەکان بە سەرۆکایەتیی عومەر وەهبی بۆسەر یەزیدییەکانی ناوچەی ژەنگار و شێخان، کە ژمارەیەکی زۆری لێ کوشتن و گوندەکانی کاول و تاڵان کردن، بە بیانووی ئەوەی بیانگەرێنێتەوە بۆسەر ئایینی ئیسلام، ئەم هێرشە زۆر دەنگی دایەوە و وڵاتانی بێگانە تێکەوتن و عومەر وەهبی لە کار خرا.
- لەدایکبوونی هۆزانەوان شێخ سەلام لە گوندی عازەبانی ناوچەی وارماوا.