- بڵاوکردنەوەی پەڕتووکی جلیوە و مەسحەفا ڕەش لەلایەن ئۆ. باری کە مسیۆنێرێکی ئینگلیز بوو.
- بۆیەکەمجار هەردوو پەڕتووکی جلیوە و مەسحەفا ڕەشی یەزیدییەکان لەلایەن براونی خۆرهەڵاتناسەوە وەرگێردرایە سەر زمانی ئینگلیزی.
- ئامریکا بە بیانووی کوژرانی لینتسی ئامریکایییەوە، کونسوڵخانەیەکی لە ئەرزەڕۆم کردەوە و نیازیشی هەبوو یەکێکی تر لە خارپووت دانێت، بەڵام تورکەکان ڕێیان پێ نەدان.
- فۆن نۆڵدە، پەڕتووکێکی بەنێوی گەشتێک بۆ کوردستان و ئەرمینیا بڵاوکردەوە، کە گەلێک بەخراپی نێوی کوردی بردووە.
- گیرانی زۆربەی سەرۆکە ئیتیحادییەکان، لە ئەستەمبوڵ، کە لە نێویاندا ژمارەیەک کورد هەبوون، لەوانە ئیسحاق سکوتی، کەریم سیباتی، عەبدوڵڵا جەودەت، شەرەفەدین مەغمومی، شێخ نایلی، عەبدولقادر ئەفەندی و ئەحمەد بەگ.
- لەدایکبوونی ئیسمایل بەگی ڕەواندزی لە ڕەواندز.
- لەدایکبوونی محەی سالە سوور.
- لەدایکبوونی مێژوونووس ئەحمەد خواجە لە شاری سلێمانی.
- لەدایکبوونی شێخ قادری بەرزنجی لە شاری سلێمانی.
- لەدایکبوونی نووسەر نوور عەلی شای حاجی نیعمەتوڵڵا.
- غالب پاشا بۆ ماوەی ساڵێک بووە فەرمانڕەوای سلێمانی.
- عەبدولڕەزاق بەدرخان هەڵهات بۆ ڕووسیا.