- مسیۆنێرە ڕووسەکان لە ورمێ بنکەیەکیان دامەزراند و کەوتنە بڵاوکردنەوەی پڕوپاگەندە لە نێو ئاسوورییەکاندا.
- کۆچی دوایی هۆزانەوان مەلا خەلیل محەمەد منەوەری داودە.
- لەدایکبوونی محەمەد عەلی عەونی نووسەر و تێکۆشەری کورد لە شاری سوێرەکی باکووری کوردستان، نێوبراو یەکێک بوو لە دامەزرێنەرەکانی کۆمەڵەی خۆییبوون و وەک دەرکەوتووە کە پەڕتووکی کێشەی کورد ئەو نووسیویەتی و نێوی د. بلەچ شێرکۆش، نێوی خواستراوی ئەوە.
- لەدایکبوونی هۆزانەوان ئەحمەد موختار جاف لە هەڵەبجە.؟
- لەدایکبوونی هۆزانەوان و نووسەر کامیل حەسەن.
- لەدایکبوونی نووسەر عارەب شامیلۆڤ.
- لەدایکبوونی ئەفسەر یونس عەبدولقادر سەعید.
- یان 1892، کۆچی دوایی هۆزانەوانی نەتەوەیی کورد، حاجی قادری کۆیی؟.
- عەبدوڵڵا پاشای دیرەلی بۆ ماوەی ساڵێک بووە فەرمانڕەوای سلێمانی.
- پرۆفیسۆر پنچیس، وتارێکی لەسەر ئەو تەختە گڵانە نووسی کە لە ناوچەی نوزی - کەرکووکی کۆن دۆزراونەتەوە.
- یەکەم دەزگای تەلەگراف لە سلێمانی دانرا و موجریم ئەفەندی کاری لەسەر دەکرد.