- سەرەتای ئەم ساڵ: ڕوودانی ڕاپەرینێکی بەهێز لە نێوچەکانی ئەرزەڕۆم و بەدلیس لە دژی تورکەکان.
- تا 1907: ئیبراهیم پاشا، فەرمانڕەوایی نێوچەکانی دیاربەکر، حەڵەب، ئورفە، ماردین و دیرکای دەکرد.
- کوژرانی شێخ سەعیدی بەرزنجی کوڕی حاجی کاک ئەحمەدی شێخ، لە شاری موسڵ.
- هێرشی هێزەکانی سوارەی حەمیدی بۆ ناوچەی ورمێ و داگیرکردنی هەندێک شوێنی.
- چوونی محەمەد ئاغای شوکاک بۆ ئەستەمبوڵ، چونکە لەگەڵ ئێراندا تێکچووبوو.
- سەرەتای ئەم ساڵ: کوژرانی ڕەدفان پاشا لە ئەستەمبوڵ لەلایەن بنەماڵەی بەدرخانییەکانەوە، نێوبراو سەرۆکی ئاسایشی عوسمانی و کورد کوژێکی بە نێوبانگ بوو و خەڵکی زۆر ڕکیان لێی دەبووەوە، لە ئەنجامی ئەم کوشتنەدا تورکەکان، 25 کوردی ناسراویان لە ئەستەمبوڵ دوورخستەوە و عەبدولڕەزاق بەدرخان و عەلی شامیل پاشاش زیندانی کران.
- میرزا سەعید خان، کەشکۆڵەکەی شێخ عەبدولموئمین، بە مۆزەخانەی بەریتانیا دەفرۆشێت، لەو کەشکۆڵەدا هۆنراوەی کۆمەڵێک هۆزانەوانی کوردی تێدا تۆمار کراوە.
- ئەندرسنی یاریدەدەری کونسوڵی ئەڵمانیا لە موسڵ، گەشتێکی لە موسڵەوە بۆ وان کرد.
- عوسمانییەکان هێرشیانکردە سەر نێوچەکانی ئازربایجانی ئێران و چەند ناوچەیەکی کوردنشینیان داگیرکرد.
- کوژرانی ڕەزوان پاشا، کە عەبدولڕەزاق بەدرخان یەکێک بوو لەوانەی کە بەکوشتنی تاوانبار کرا.
- کۆچی دوایی هۆزانەوان سەعید محەمەد سەعیدی گولیجی.
- زیا پاشا بۆ ماوەی ساڵێک بووە فەرمانڕەوای سلێمانی.