- ئیبراهیم پاشا، هێرشی کردە سەر گوندەکانی دیاربەکر و دەیان گوندی موسڵمان و فەلەی لە نێوبرد.
- فۆلاند نێوێکی ئەڵمانی، وتارێکی لەسەر ئەفسانەی کوردی و ئەرمەنی بڵاوکردەوە.
- پەرەسەندنی دژایەتیی نێوان تورکیا و ئێران.
- بەهاری ئەم ساڵ: خانە کوردەکانی ناوچەی سەردەشت، ئەوەیان ڕاگەیاند کە ئەمان خۆیان بە ڕەعییەتی سوڵتانی عوسمانی دادەنێن، چونکە سوننی مەزهەبن.
- پایزی ئەم ساڵ: شێخ بایز ئاغا و باپیر ئاغای جووتە سەرۆکی خێڵەکانی مانگانی لە خۆرهەڵاتەوە هاتنە لای تورکەکان، ئەم دووانە ئەوەیان ڕاگەیاند کە هەموو نێوچەکانی موکریان لەگەڵ تورکەکاندا یەک دەگرن.
- لە دوای ئەم ساڵەوە: زۆربەی سەرۆکەکانی موکری لە خۆرهەڵات، پاڵپشتی تورکیان گرت.
- دروستکردنی 18 پەلی نوێی سوارەی حەمیدی لە وان، تاوەکو پەلاماری ئێران بدەن.
- کۆتایی ئەم ساڵ: کۆمیتەی تورکە لاوەکان لە پاریس کۆنگرەیەکی بەست کە کوردەکانیش بەشدارییان تێداکرد، لەو کۆنگرەیەدا تورکەکان بەڵێنی مافی خودموختاریی کەمە نەتەوەییەکانی وڵاتی عوسمانییاندا.
- دەرچوونی ڕۆژنامەی کورد، لە ئەستەمبوڵ بە هەردوو زمانی تورکی و کوردی لەلایەن شێخ عەبدولقادر عەبدوڵڵا شەمزینییەوە.
- بەستنی کۆنگرەی تورکیای لاو لە پاریس، کە هەندێک نێوداری کورد بەشدارییان تێدا کرد.
- گەشتی ڕۆژهەڵاتناسی ئاڵمانی د. گۆگە گرۆتی بۆ کرماشان.
- شەهیدکردنی جەفەر ئاغای شکاک، بە دەستی د.ا، پاش ئەم ئیسمایل خانی سمکۆی برای، بووە سەرۆکی خێڵی شکاک.
- یان 909: کۆچی دوایی هۆزانەوان مەلا ساڵحی حەریق لە مەهاباد، کە لە گۆڕستانی مەلا جامی نێژراوە.؟
- لەدایکبوونی هۆزانەوان شێخ عەبدولئەحەد ناکام، نەوەی شێخی بورهان.
- حوسەین بەگ بۆ ماوەی ساڵێک بووە فەرمانڕەوای سلێمانی.