- ڕاپەرینی هۆزی هەمەوەند لە ناوچەی بازیاندا، لە ئەنجامدا هەردوو د.ا و د.ت، هێرشیان بۆ بردن و ئەوانیش بۆ نێوچەکانی زەهاو هەڵهاتن.
- ڕاپەرینی بارزانییەکان لە دژی عوسمانییەکان.
- سەرەتای ئەم ساڵ: کۆبوونەوەی لیژنەیەکی ڕووسی و تورکی، تاوەکو چیدی نەهێڵن چەکی ڕووسی بگاتە دەست کوردەکانی باکوور.
- نێوەڕاستی ئەم ساڵ: داخستنی یانەی کوردان لە بەدلیس، لەلایەن تورکەکانەوە.
- تورکەکان قەسابخانەیەکی تریان لە شاری ئەدەنە بۆ ئەرمەنەکان پێکهێنا.
- کۆتایی ئەم ساڵ: تورکەکان پەلاماری مەهابادیاندا، کە 2 هەزار چەکداری خێڵەکانی مامش و مەنگوور بە سەرۆکایەتیی هەمزاغا و سڵێمان و بایزاغا یارمەتییاندان، لەو هێرشەدا کوردەکان تۆپیشیان پێبوو.
- هاوینی ئەم ساڵ: کونسوڵی ڕووسی لە ورمێ، سوارەکانی خۆیی ناردە سەر بەگزادە کوردەکان تاوەکو لە تۆڵەی سووتاندنی گوندێکی فەلەکان سزایان بدەن.
- میرزا محەمەد کە نێوی بە جەواد ئەلقازی بڵاوبووەتەوە، یەکەمین کوردە کە بە زمانی ئەڵمانی دوو وتاری لەسەر کورد بڵاوکردەوە، یەکەمیان لەسەر هۆزی مەنگوڕە و لە گۆڤاری کلۆبوس و دووەمیان لەسەر دەستور و یاسای کوردەوارییە کە لە گۆڤاری زانستی بەراوردکاری مافدا بڵاوکراوەتەوە.
- دوکتۆر سەید خان، 3 بەڵگەنامەی هەورامانی دایە دەست ئینگلیزەکان لە شاری سنە، ئەو بەڵگەنامانە چەند کەرەستەیەکی زۆر کۆنی ناوچەی هەورامانن.
- گەشتی بەرترام دیکسن بۆ کوردستان.
- گەشتی ئی. بی. سون، بۆ کوردستان.
- گەشتی کرترود بیڵ بۆ کوردستان و سەری لە ناوچەی یەزیدییەکانیش داوە.
- هەڵگیرسانی شۆڕشی شێخ عەبدولسەلامی بارزانی، لە باشوور.
- مێجەر سۆن کە بە سیخوری و بە نێوی غوڵام حوسەینەوە دەچێتە هەڵەبجە، لەلایەن تایەر بەگی جافەوە نهێنیی هەڵدەماڵرێت.
- کۆچی دوایی هۆزانەوان مەحوی.؟
- کۆچی دوایی هۆزانەوان سەید ئەحمەدی نەقیب.
- کۆچی دوایی هۆزانەوان ساڵمی سنە، لە تەمەنی 64 ساڵیدا لە شاری سنە، نێوبراو نێوی سەلیم شێخ ئەحمەدی نەختەیییە.
- کۆچی دوایی هۆزانەوان مەلا عەبدولڕەزاقی شێخولئیسلامی سنە.
- کۆچی دوایی هۆزانەوان وەسمان پاشای جاف.
- لەدایکبوونی زانای کورد، قەناتی کوردۆ.
- لەدایکبوونی هۆزانەوان عەلی عارف ئاغا لە سلێمانی.
- لەدایکبوونی نووسەر مەلا محەمەدی کوردی لە سلێمانی.
- مێجەر سۆن، بە نێوی میرزا غولامی شیرازییەوە چوو بۆ باشووری کوردستان.
- تا 910، دروستکردنی پردی قلیاسان لە سلێمانی.
- عادیلە خانمی جاف، پاش مردنی وەسمان پاشای جاف، بووە سەرۆکی هۆزی جاف.
- بایز فەهمی بەگ بۆ ماوەی 2 ساڵ بووە فەرمانڕەوای سلێمانی.
- تا 923، پیرەمێرد واز لە پیشەی ڕۆژنامەگەری دێنێت و چەند فەرمانێکی ڕەسمی دەگرتێتە دەست.
- لە کاتی هاتنی تابوورێکی سەربازی تورکەکانەوە لە کەرکووکەوە بۆ سلێمانی، هەندێک لە تفەنگچییەکانی هۆزی هەمەوەند بۆیان دادەنیشن و ژمارەیەکی زۆریان لێ دەکوژن، پاشان نێوی ئەو تابوورە دەنرێت تابووری گوێ براو، چونکە گوێی زۆربەیان بڕدرابوون، تورکەکان لە ئەنجامدا نالە پێ پان و کەریمی فەتاح بەگ و چەند کەسێکی تر دەگرن و نالە لە سێدارە دەدەن.
- وەرگێڕانی هەردوو پەڕتووکی جلیوە و مەسحەفا ڕەشی یەزیدییەکان لەلایەن مامۆستا عیسا یوسفەوە، بۆ هەردوو زمانانی ئینگلیزی و عارەبی لە گۆڤاری زمان و ئەدەبی باڵای ئامریکیدا.