- هاوینی ئەم ساڵ: بزووتنەوەی ڕزگاریخوازانەی کورد لە خوارووی خۆرهەڵاتی ئەنادۆڵەوە دەستی پێکرد.
- پایزی ئەم ساڵ: بزووتنەوەی کوردایەتی ناوچەی بەدلیسی گرتەوە.
- داگیرکردنی باشووری کوردستان، لەلایەن داگیرکەری ئینگلیزەوە.
- دەرچوونی هەفتەنامەیەکی ئەدەبی، بە نێوی کوردستانەوە، لە ئەستەمبوڵ لەلایەن محەمەد موهرییەوە.
- گرانی نێوچەکانی کوردستانی گرتەوە، لە شاری کۆیە حەمە ئاغای گەورە زۆربەی موڵک و ماڵەکانی خستە پێناو تێرکردنی هەژارانی کورد.
- سەرەتای ئەم ساڵ: ژمارەی ئەو کوردە چەکدارانەی کە لە سووپای 2، 3 و 6ی تورکدا بوون، نزیکەی 52 هەزار سەرباز بوون.
- هاوینی ئەم ساڵ: تورکەکان کەوتنە پێکهێنانی هێزێکی کورد بە سەرۆکایەتیی مستەفا پاشا، بۆ هێنانەدیی ئەم مەبەستە گەلێک خەڵکیان کوشت و گوندیان سووتاند، بەڵام خەڵکی بەوە نەسازان بچنە نێو ئەم هێزەوە.
- پایزی ئەم ساڵ: کوردەکان پەلاماری هێزەکانی ڕووسیان لە نێوچەکانی ورمێ و ماکۆدا دا.
- وەفدێکی کوردی سەربە پارتی سەربەخۆیی کوردستان لەلایەن سەید تەهاوە، نێردرایە ورمێ بۆ لای کونسوڵی ڕووس باسیل نیکیتین، تاوەکو دەربارەی بارودۆخی کوردستان وتووێژ بکەن.
- چوونی سەید تەها بۆ مەککە بۆ لای مەلیک حوسەین.
- بەهۆی جەنگی جیهانیی یەکەمەوە، جووتیارەکانی باکووری کوردستان نەیانتوانی بۆ ماوەی دوو ساڵ کشتوکاڵ بکەن و باری گوزەرانیان زۆر خراپ بوو.
- دەرچوونی ڕۆژنامەی کوردستان لە ئەستەمبوڵ.
- خراپتربوونی باری ئابووری و ڕامیاریی باکووری کوردستان.
- کوردەکانی ناوچەی موسڵ ڕاپەڕین و پاڵیان بە ڕووسەکانەوەدا.
- سووپای تورک بۆ دابینکردنی خواردەمەنیی لەشکرەکەی، خەڵکی نێوچەکانی دیاربەکر و موش و بەدلیسی دەرکرد، هێندێکیان بەرە و موسڵ و ئەوانەی تریش بەرە و حەلەب ڕەویان کرد، زۆریان لەبەر سەرما و برسێتی مردن.
- گەشتی زاخارچینکۆ بە کوردستاندا.
- لەدایکبوونی مامۆستا سەعید ناکام لە شاری مەهابادی خۆرهەڵاتی.ک.
- لەدایکبوونی هۆزانەوان یونس ڕەئووف کۆیی - دڵدار.؟
- تورک، زۆربەی دانیشتوانی ناوچەی دیاربەکری بۆ نێوچەکانی موسڵ و حەلەب و ئەدەنە ڕاگواست.
- کۆچی دوایی هۆزانەوان، ئەدیب.
- کۆچی دوایی هۆزانەوان تایەربەگی جاف لە سلێمانی، پاشان تەرمەکەی دەبرێتەوە هەڵەبجە.
- کۆچی دوایی هۆزانەوان مەلا ڕەحمەتوڵڵای گڵ یان گوڵ.
- بڵاوبوونەوەی پەڕتووکی دنیای موسڵمان لە پتروگراد لەلایەن گردەلیڤسکییەوە، کە تێیدا وتوویەتی، عەبدولڕەزاق بەدرخان، لە ماوەی 10 ساڵی دوایی ژیانیدا پەیوەندییەکی بەردەوامی لەگەڵ کوردەکانی هەردوو باکوور و خۆرهەڵاتدا هەبوو و بە تایبەتی لەگەڵ سمکۆ لە خۆرهەڵات و کوڕ حوسەین پاشا و شێخ عەبدولقادری شەمزینی و سەید تەهای شەمزینی لە باکوور و لە هەموو جموجۆڵەکانی خۆی ئاگاداری کردوون و بەخۆی و هاوکارەکانیان هەوڵیان دەدا نەتەوەی کورد لە ژێردەستی هەردوو حوکومەتە زۆردارەکە ڕزگاربکەن و عەبدولڕەزاق بە تەواوی سمکۆی لەوە دڵنیا کردبوو کە بڕوای بە ڕووس هەبێت وەکو لایەنگرێکی کورد ئامادەیە پاڵپشتی بێت.
- لەم ساڵەدا، مار شەمعون، 5 هەزار چەکداری هەبووە.
- لەدایکبوونی هونەرکاری وێنەکێش، عەزیز سەلیم ئەحمەد لە شاری سلێمانی.
- لەدایکبوونی شێخ لەتیفی بەرزنجی.
- هاتنی عەلی ئیحسان پاشا بۆ سلێمانی و لە ماڵی حاجی مەلا سەیدی کەرکولکی زادە دابەزی.
- دامەزرانی یەکەمین فەرمانگەی ئەوقاف لە سلێمانی.
- ئەحمەد عوسمان بووە سەرۆکی شارەوانیی هەولێر.
- لەدایکبوونی نووسەر و ئەدیب عیزەدین فەیزی ئەفەندی لە هەولێر.