- کۆتایی هاتنی جەنگی جیهانیی یەکەم.
- لە سێدارەدانی عەبدولڕەزاق بەدرخان لە شاری موسڵدا.
- هێزەکانی تورک بەشێکی زۆری خۆرهەڵاتی.ک داگیر دەکەنەوە.
- تورکیا بەبێ هیچ مەرجێک خۆی دایە دەست براوەکانی جەنگی جیهانیی یەکەمەوە.
- دەرچوونی ڕۆژنامەی تێگەیشتنی ڕاستی لە بەغداد لەلایەن ئینگلیزەکانەوە.
- کۆتایی بەهاری ئەم ساڵ: هێزەکانی عوسمانی لە خوییەوە هێرشیان کردە سەر سەڵماس.
- دەرچوونی گۆڤاری چیای کرمانج.
- داخرانی ڕۆژنامەی کوردستان لە ئەستەمبوڵ لەلایەن تورکەکانەوە.
- دامەزراندنی یانەی کوردی لە دیاربەکر، لەلایەن ئەکرەم بەگی جەمیل پاشازادەوە.
- دامەزراندنی دەزگەی پۆلیسی ئێڕاقی.
- بڵاوبوونەوەی برسێتییەکی زۆر لە نێوچەکانی موسڵدا.
- شەریف پاشا لە مارسیلیا چاوی بە سێر برسی کۆکس کەوت و دەربارەی سەربەخۆ بوونی باشووری.ک، دووان.
- لەدایکبوونی گۆرانیبێژ غەفوور فەتاح - گەڕگەڕ.
- کۆچی دوایی هۆزانەوانی کورد تایەر بەگی جاف.؟
- کۆچی دوایی هۆزانەوان مەلا سەعدیی مەلا موسا، لە گوندی پیسکەندی بە نەخۆشیی گرانەتێ.
- کۆچی دوایی هۆزانەوان ئەحمەد فایز سەید مەحمودی گڵەزەردەیی.
- کۆچی دوایی هۆزانەوان شێخ نەجمەدینی بیارە.
- کریس کۆچێرا، لەم ساڵەدا ژمارەی خێزانەکانی هۆزی شوکاکی بە 2000 داناوە.
- سمکۆ چەند جارێک هێرشی کردە سەر شارەکانی سەڵماس، خوی و ورمێ، کە هەرچی دراوی مفت و کەرەستەی سووکەلە و بەنرخ هەبوو لە نێو دامودەزگاکانی دەوڵەتدا، هەروەها پارەی ماڵان و بازرگانانی شار، هەموویی بە تاڵانی برد و ژمارەیەکیشی لێ کووشتن، چەند کچێکیشی بەدیل گرت و بردنی.
- مستەفا پاشای یاموڵکی، کرایە سەرۆکی دادگای عورفی لە ئەستەمبوڵ، بۆ داوەریکردنی مستەفا کەمال و بڕیاری مردنی دەرکرد.
- بەچاپگەیاندنی پەڕتووکی سیاحەتنامەی ئەولیا چەلەبی لە ئەستەمبوڵ.
- تۆفیق وەهبی کۆلیژی سەربازیی لە ئەستەمبوڵ تەواوکرد.
- کۆچی دوایی مەلا عەبدوڵڵای عیرفان.
- کۆچی دوایی نووسەر ئەحمەد فایزی بەرزنجی.
- زستانی ئەم ساڵ، کۆچی دوایی هۆزانەوان مەلا حەمدوون زەکی لە هەڵەبجە، نێوبراو نابینا بوو.؟
- کۆچی دوایی زانا سەید ئەحمەد فایزی بەرزنجەیی لە ئەستەمبوڵ، نێوبراو چەندین پەڕتووکی ئایینیی هەیە، کە گرنگترینیان کنز السانە، ئەم پەڕتووکە بریتییە لە 11 کۆلۆم کە باسی 12 بابەت دەکەن و بە 6 زمانی عارەبی، تورکی، فارسی، فەڕەنسی، ڕووسی و کوردی نووسراوە و بە 15 جۆر دەخوێنرێتەوە، کە 13 جۆری لە سەرەوە بۆ خوارەوە و جۆری 14هەمینی لە ڕاستەوە بۆ چەپ و جۆرەکەی تری لە کۆتایی پەڕتووکەکەوە.
- بەهۆی گرانیی جەنگەوە بەردەمی نانەواخانەکان زۆر قەرەباڵخ بوون، تاوەکو برسییەکان نان لە نانکڕان بفڕێنن، ئەمەش بە زۆری لە بەردەم نانەواخانەی وەستا ساڵح گوێڕەپدا لە سلێمانی ڕوویداوە.
- دامەزرانی پەڕتووکخانەی مەلا عەلی سەحاف لە سلێمانی.
- پیرەمێرد، دەکرێتە پارێزگاری ئەماسیە لەلایەن تورکەکانەوە.
- لەم ساڵەدا، سلێمانی 10 مزگەوت، 20 خانەقا، 1329 خانوو، 338 دوکان، 15 چایخانە، 6 گەرماو، 19 ئاشی ئاو، 5 باخ، 11 خان و 2 بازاری تێدا بووە کە 134 دوکانی گرتۆتەوە.