- هاتنی مێجەر نۆیل بۆ شاری سلێمانی کە لەلایەن سێر ئاڕنۆلد ویڵسنی فەرمانداری سەربازیی ئینگلیز لە بەغدادەوە نێردرابوو، مێجەر نۆیل لەگەڵ شێخ مەحمودی بەرزنجی و زۆربەی پیاوە ئایینی و ڕۆشنبیرەکاندا کۆبووەوە و ئەوەی ڕاگەیاند کە شێخ مەحمود کراوەتە حوکمداری باشووری کوردستان و خۆشی کراوەتە ڕاوێژکاری ڕامیاریی حوکمداری کوردستان.