- ئیبراهیم ئەحمەد بووە حاکم.
- هێرشی د.ا بە 2 هەزار سەرباز و 14 تانکەوە بە سەرۆکایەتیی حەسەنی ئەرفەع بۆسەر هۆزەکانی ناوچەی تیلکۆ.
- دامەزراندنی سازمانی جەوانانی کورد لە مەهاباد، لەلایەن چەند لاوێکەوە، کە یەکێکیان غەنی بلوریان بوو.
- هاوینی ئەم ساڵ، داگیرکردنەوەی شاری بانە لەلایەن د.ا.
- بڵاوکردنەوەی وتاری دەنگی قارەمانێتی و ئازایەتی کوردی ئەرمەنستانی سۆڤیەت لە فۆلکلۆردا، لە گۆڤاری دەنگوباسی ئەکادیمیای زانستی ئەرمەنستان لە یەریڤان، لەلایەن حاجی جوندییەوە.
- چوونی دوو ڕێبەری پارتی هیوا بۆ خۆرهەڵاتی کوردستان، کە بریتی بوون لە میر حاجی ئەحمەد و شەهید مستەفا خۆشناو، تاوەکو پەیوەندی بە خەباتکارانی ئەوێوە بکەن.
- چوونی ڕەمزی نافیع بۆ ئەڵمانیا.
- بەستنی کۆنگرەی کۆمەڵەی ژ.ک، لەسەر گردی خواپەرستی نزیک شاری مەهابادی خۆرهەڵات، کە نزیکەی 100 کەس بەشدارییان تێیدا کرد و دەستەی کۆمیتەی نێوەندییان هەڵبژارد.
- ئەحمەد موختار بابان، بووە وەزیری کاروباری کۆمەڵایەتی لە ئێڕاقدا.
- دەرچوونی گۆڤاری گەلاوێژ و ڕۆژنامەی ژین لەلایەن پارتی هیواوە.
- بۆ یەکەمجار سینەمایەک لە سلێمانیدا دانرا، بە نێوی سینەمای سەڵاحەدینەوە.
- لەدایکبوونی نووسەر ڕەئوف بێگەرد لە کەرکووک.
- تا 1943، دامەزرانی پەڕتووکخانەی گشتی لە سلێمانی، بە 500 پەڕتووک.
- کۆچی دوایی چاکساز خواجە ئەفەندیی باوکی مێژوونووس ئەحمەد خواجە، نێوبراو خاوەنی قوتابخانەیەکی خۆماڵی بوو لە سلێمانیدا و گەلێک کەسی پێگەیاند.
- کۆچی دوایی سەعید بەگی ڕابەری یەزیدییەکان.
- لە بیستەکانەوە تاوەکو ئەمساڵ، ئەمین زەکی بەگ، 11 جار بووەتە وەزیر لە حوکومەتی ئێڕاقیدا.
- لەدایکبوونی هونەرمەندی شێوەکار عوسمان قادر لە شاری سلێمانی.
- لەدایکبوونی هونەرمەندی گۆرانیبێژ عوسمان عەلی لە شاری سلێمانی.