- ژمارەیەک شارەزای سەربازیی ئینگلیز گەیشتنە ئێڕاق و دەستکرا بە گواستنەوەی بەشی زۆری هێزی لیڤی لە نێوچەکانی فوڕاتەوە بۆ کوردستان.
- ئینگلیزەکان بڕیاری گەڕانەوەی مەحمود خانی دزڵییان لە هندستانەوە دەرکرد، بەڵام بەو مەرجەی کە هەر لە سلێمانی بمێنێتەوە و نەچێتەوە دیوی خۆرهەڵاتی کوردستان کەچی ئەو هەر زوو بەڵێنەکەی شکاند.
- کردنەوەی پۆلێکی قوتابخانەی نێوەندی لە شاری سلێمانی لەلایەن ئینگلیزەکانەوە.
- چەند نوێنەرێکی ناسیونالیستی تورک، پەیوەندییان بە کوردەکانی باکوورەوە کرد، تاوەکو هێمنی بگەڕێننەوە نێوچە کوردییەکان، بەڵام سەرنەکەوتن.