- تورکەکان ویستیان بە مەبەستی دامرکاندنەوەی ڕاپەرینەکانی باکوور دابەشکردنی کارگێریی ناوچەی دەرسیم بگۆڕن و دەست بە سەربازگیری بکەن، بەڵام شۆڕش زێتر پەرەی سەند.
- سەردانی خەلیل بەدرخان و 4 ئەندامی کۆڕی یانەی کوردی لە ئەستەمبوڵ بۆ بەغداد، کە ئینگلیزەکان لەگەڵیاندا دانیشتن و تێیدا باسی کێشەی کورد کرا و دەیانویست لە سوودی خۆیاندا بەکاریان بهێنن.
- ڕوودانی شەڕی یەزدیکان لە نێوان پێشمەرگەکانی سمکۆ و ئێراندا.
- گەڕانەوەی مستەفا پاشای یاموڵکی لە ئەستەمبوڵەوە بۆ سلێمانی.