- ڕاپەڕینەکەی ئیسماعیل خانی سمکۆ لە خۆرهەڵاتی وڵات.
- تۆفیق وەهبی پەیوەندیی کرد بە شۆڕشی شێخ مەحمودەوە.
- زانای ئەنترۆپۆلۆژیستی ئەڵمانی فۆن لوشان، لە پەڕتووکێکیدا لەبارەی زمان و ڕەگەزەوە، باسی کوردی کردووە.
- دوو ئەڵمانی کە نێویان بەرلینەر و بورخارد بووە، چونەتە کوردستان و گەلێک کەوچک و چەقۆ و خشڵی ژنان و شتی لە زیو دروستکراویان کۆکردۆتەوە و لەسەر ئەم پیشەسازییەی کوردستان پەڕتووکێکیان دەرکردووە.
- بەهاری ئەم ساڵ: ڕوودانی شەڕێک لە نێوان پێشمەرگەکانی کورد و ئینگلیزەکاندا لە دەربەندی ڕەمکان - پشدەر، کە زیانێکی زۆریان لە داگیرکەران داو چەندین تەرم و برینداریان لە دەشتی بتوێن دا بەجێهێشت و بەهۆیەوە لە هەردوو شارۆچکەی ڕانیە و کۆیەشدا پاشەکشەیان کرد.
- هاوینی ئەم ساڵ: ئینگلیزەکان ناچار بوون بڕیاری گەڕاندنەوەی شێخ مەحمودی بەرزنجی لە هندستانەوە دەربکەن و هێنایانەوە بۆ بەغداد.
- ناردنی نامەیەک لەلایەن ئیسمایل خانی سمکۆوە، بۆ زەفەرولدەولەی فەرماندەی د.ا لە ئازبایجاندا، کە داوای مافە ڕەواکانی کورد دەکات.
- بەپێی ئاماری ئێڕاق، لەم ساڵەدا 494.007 کورد و 26.257 ئێزیدی هەبوون. د.ع ئاماری کوردە یەزیدییەکانی بە جودا کردووە.
- ڕاپەڕینی زێبارییەکان لە ناوچەی بادینان.
- ڕاپەرینی خێڵی هەمەوەندییەکانی نزیک شارۆچکەی چەم چەماڵ، بەسەرۆکایەتیی کەریم فەتاح بەگی هەمەوەندی.
- بەپێی ئاماری ڕەسمیی د.ق، دانیشتوانی کورد لە ویلایەتی موسڵی باشووردا 494.007 کەسە.
- پاییزی ئەم ساڵ، سمکۆ ڕایگەیاند کە شای کوردستانە.
- بەهاری ئەم ساڵ، سمکۆ کوڕێکی خۆیی ناردە باکۆ، تاوەکو پەیوەندیی لەگەڵ ڕووسەکاندا پتەو بکات.
- د.ا، ویستی هۆزە کوردەکان چەک بکات.
- لەدایکبوونی هۆزانەوان و ڕامیار ئەحمەد هەردی لە سلێمانی.
- لەدایکبوونی نووسەر نوری عەلی ئەمین لە سلێمانی.
- لەدایکبوونی ئەفسەر و نووسەر محەمەد قودسی لە قودس.
- لەدایکبوونی هۆزانەوان و ڕامیار مامۆستا هێمن لە گوندی لاچینی ناوچەی مەهاباد.
- بڵاوکردنەوەی دیوانی مەحوی لەلایەن عەلی کەمال باپیر لە سلێمانی.
- هۆزانەوان ئەحمەد موختار جاف بووە قایمقامی هەڵەبجە.
- هۆزانەوان عارف سایب بووە کاتبی شێخ مەحمودی بەرزنجی.
- لەم ساڵەدا، هۆزی جاف خاوەنی 125 هەزار سەر مەڕ بوون، لەوانە 10 هەزاری هی خێڵی هاڕوونی بووە.
- ساڵح زەکی ساحێبقڕان بووە قایمقامی ئاکرێ، پاشان خۆیی کەنارگیر کرد و بە مەبەستی یارمەتیدانی شێخ مەحمود گەڕایەوە بۆ سلێمانی.
- لەدایکبوونی سیاسەتمەدار نوری شاوەیس.