- دامەزرانی کۆماری کوردستانی ئۆتۆنۆمی لە یەکێتیی سۆڤیەت، کە بە کوردستانی سوور نێودەبرا.
- ئەڵمانییەک کە نێوی تیلکە بووە، باسێکی لەسەر جلوبەرگی کوردی بڵاوکردەوە.
- داگیرکردنی ڕەواندز لەلایەن ئینگلیزەکانەوە.
- سەید تەها ئەفەندیی شەمزینی، بووە قائمقامی ڕەواندز.
- بەپێی ئاماری ئەم ساڵ، دانیشتوانی کوردی ویلایەتی موسڵ 494.007؟ کەسە.
- بەپێی ئاماری تورک، لەم ساڵەدا، 263.830 کورد و 18.000 ئێزیدی لە باشووری کوردستاندا هەبوون.
- دەرچوونی ڕۆژنامەی بانگی هەق لە سلێمانی، کە تەنها 3 ژمارەی لێ دەرچوو.
- دەرچوونی ڕۆژنامەی ئومێدی ئیستیقلال لە سلێمانی، کە 25 ژمارەی لێ دەرچووە و سەرنووسەرەکەی مامۆستا ڕەفیق حیلمی بوو.
- کورد، لە ئازەربایجانی سۆڤیەتیدا، بووە خاوەنی ئۆتۆنۆمییەکی ناوچەیی سەربەخۆ، کە نێوچە کورد نشینەکانی لاچین، کەڵباژار، قوبادلی و زەنگیلەری دەگرتەوە.
- لەدایکبوونی کوردناس، جەرجیس فەتحوڵڵا، لە شاری موسڵ، نێوبراو کەسێکی نزیکی شۆڕشی ئەیلوول و چەندین پەڕتووکی لەسەر کێشەی کورد هەیە.
- لەدایکبوونی هۆزانەوان نوری کاکە حەمە لە سلێمانی.
- لەدایکبوونی هۆزانەوان محەمەد شێخ حوسەین بەرزنجەیی، ناسراو بە ع. ح. ب لە بەرزنجە؟.
- لەدایکبوونی نووسەر غەفوور ڕەشید داراغا لە سلێمانی.
- لەدایکبوونی نووسەر عومەر عارف.
- قەدەغەکردنی جەژنی نەورۆز، لەلایەن تورکە کەمالییەکانەوە.
- یان 1924، سوپای نوێی ئێران بڕیاریدا کە هەرچی خێڵەکانی ئێران هەیە چەکیان بکات، هەربۆیە تاکو سمکۆ چەک نەکرێت هەڵهات.
- کۆچی دوایی هۆزانەوان مەلا محەمەدی حاجی مەلا ڕەسوڵی دێلێژە، ناسراو بە فەیزی.
- کۆچی دوایی هۆزانەوان مەلا ئەحمەد حاجی عەلیی هەڵەبجەیی - فەوزی.؟
- شەهیدکردنی جەمال عیرفان بە پیلانێک، نێوبراو ئەفسەرێکی نێو سووپاکەی شێخ مەحمود بوو.
- شەهیدکردنی هۆزانەوان عارف سایب لە گوندی قەرەچەتانی نزیک سلێمانی.
- بە پێی ئاماری ئەم ساڵ، ژمارەی کورد لە باشووردا 494.007 کەسە، لەمانە 189 هەزاری لە سلێمانی و 171 هەزاری لە هەولێرن.
- ئەحمەد عوسمان بووە پارێزگاری هەولێر، نێوبراو کوڕی مەلا ئەفەندییە.