- کاربەدەستە تورکە کەمالییەکانی نێو باکووری کوردستان بە ئاشکرا داوایان لە خەڵکی کورد دەکرد کە بە تورکی بدوێن.
- تورکەکان، زمانی کوردییان لە قوتابخانەکاندا قەدەغەکرد.
- ژمارەیەک لە سەرۆکە کوردەکانی باکوور لە وڵات دوور خرانەوە.
- بڵاوبوونەوەی سەربازی تورکی کەمالی بە هەموو سنوورە نوێیەکانی نێوان ئێڕاق و سووریادا بۆ لێدانی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازانەی کورد.
- دوورخرانەوەی مامۆستا ڕەفیق حیلمیی سەرۆکی باڵای پارتی هیوا لە کەرکووکەوە بۆ شاری عەممارەی باشووری ئێڕاق، لەلایەن ڕژێمی پاشایەتیی ئێڕاقی داگیرکەرەوە.
- مەلای گەورە - مەلا محەمەدی کۆیی، بووە ئەندامی ئەنجوومەنی دامەزراندن و نوێنەری ناوچەی کۆیە.
- دامەزراندنی کۆمەڵەی زانستی کوردستان لە سلێمانی، لەلایەن ڕەفیق حیلمی، ڕەمزی ئەفەندی، فایەق بەگ و مارف بەگەوە.
- دەرچوونی هەفتەنامەی ژیانەوە، لە سلێمانی، کە پاش دوو ساڵ نێوەکەی بوو بە ژیان.
- دەرچوونی لێخۆشبوونی گشتی بۆ سمکۆ و پێشمەرگەکانی لەلایەن ئێرانەوە، بۆیە سمکۆ گەڕایەوە نێو چوارچێوەی ئێران.
- لەدایکبوونی نووسەر محەمەد ڕەسوڵ هاوار لە سلێمانی.
- شێخ قادری بەرزنجی بووە نوێنەری سلێمانی لە ئەنجوومەندا.
- لەدایکبوونی سەعید حەسەن، ناسراو بە سەعەی گەوهەر - مام بەختیار لە شاری سلێمانی لە گەڕەکی چوارباخ.
- لەدایکبوونی نووسەر عەبدوڵڵا شاڵی لە سلێمانی.
- لەدایکبوونی نووسەر عومەر کەریم عەزیز.
- لەدایکبوونی غەنی بلوریان لە شاری مەهاباد.
- گەڕانەوەی پیرەمێرد بۆ شاری سلێمانی و دەستی کردەوە بە پیشەی ڕۆژنامەگەری.
- ئەمین زەکی بەگ بووە سەرۆکی کۆلیژی سەربازی لە بەغداد.
- هۆزانەوان ئەحمەد موختار جاف بووە نوێنەر لە پەڕڵەمانی ئێڕاقیدا.
- ڕەشید بەگی بەرواری بووە نوێنەری شاری موسڵ لە ئەنجوومەنی ئێڕاقیدا.
- لەدایکبوونی هۆزانەوان محەمەد کەریم قادر ناسراو بە نەسرەو لە شاری سلێمانی.