- تا 927: ڕاپەڕینەکانی وارتو، سوڵحان، بینگۆل و گەنج لە باکوور.
- کردنەوەی یەکەمین فێرگەی کچان لە شاری سلێمانی.
- ئەم ساڵ تا ساڵی 27، نزیکەی یەک ملیۆن کوردی باکوور لەلایەن د.ت، بۆ نێوچە جیاجیاکانی تورکیا ڕاگوێزران، کە ژمارەیەکی زۆریان لە ڕێگا لێ مردن و هەموو گوندەکانیشیان ڕووخێنران.
- سمکۆ نێوچەکانی دەشتی سەڵماسی گرتەوە، بەڵام لە ئاکامدا تێکشکا.
- بڵاوکردنەوەی چەند تێکستێکی کوردی کە بریتییە لە چیرۆک و داستان و پەندی پێشینانی ناوچەی ماردین بە زمانی ئەڵمانی لەلایەن هوگۆ مەکەسەوە.
- کۆتایی هاوینی ئەم ساڵ: هێزەکانی ئێران، نێوچەکانی بانە و سەردەشتیان گرتەوە.
- ڕاپەڕینی هۆزەکانی خوارووی خۆرهەڵاتی وڵات، کە هەر زوو سەرکوتکران.
- ئێرنست کلیپلی ئەڵمانی، گەشتێکی بەنێو یەزیدییەکان و کوردەکانی تردا کردووە و سەرنجی خۆیی لەم بارەیەوە بە نامیلکەیەک بڵاوکردەوە.
- کوهلەری ئەڵمانی، نامەیەکی دوکتۆرای لەسەر شاری بەدلیسی باکووری کوردستان پێشکەشی زانکۆی میۆنیخ کرد.
- لە نێوبردنی کۆمەڵەی پێشکەوتنی کوردستان لەلایەن ئینگلیزەکانەوە.
- دەرچوونی یەکەمین ژمارەی گۆڤاری زاری کرمانجی.
- کۆچی دوایی ئەمین عالی بەدرخان.
- کۆچی دوایی هۆزانەوان فەقێ عەبدولڕەهمان فەقێ هۆمەری جوانڕۆیی.
- گیرانی عەباس خانی سەرۆکی هۆزی کەڵهوڕ، لەلایەن د.ا.
- پێشەوا قازی محەمەد، بووە سەرۆکی فەرمانگەی پەروەردەی شاری مەهاباد، ئەم کارەی تا ساڵی 31 بەردەوام بوو.
- لەدایکبوونی هۆزانەوانی کوردی عارەب زمان، بڵند حەیدەری لە شاری هەولێر، نێوبراو لە ساڵی 946دا، یەکێک بوو لە دامەزرێنەرانی هۆنراوەی نوێی عارەبی.
- لەدایکبوونی گۆرانیبێژ حەمەی بەکر.
- سلێمانی لە شێوەی لیوایەکدا، لکێنرا بە ئێڕاقەوە.
- سمکۆ جارێکی تر لە دژی ئێران ڕاپەڕییەوە.
- سوپای ئێران لە سەڵماس ڕایگەیاند، کە حوکومەتی ئێران لە دژی کورد شەڕ ناکات.
- چوونی کۆڕن والیس بۆ گوندی پیران، تاوەکو چاوی بە شێخ مەحمود بکەوێت.
- ئاوارەبوونی سمکۆ لەسەر سنوورەکانی ئێران و تورکیا، پاشان هاتە نێو خاکی ئێڕاقەوە.
- سمکۆ، بە یارمەتیی هۆزی هەرکی گەمارۆی شاری سەڵماسیدا، بەڵام سەرکەوتوو نەبوو و ئاوارەی تورکیا بوو، تورکەکانیش چەکیان کرد.
- دروستکردنی حامیەی سەربازی لە سلێمانی.
- دامەزراندنی قوتابخانەی زانستیی شەوانە لە سلێمانی.
- هونەرکار حەمدی ئەفەندیی ئەمین ئاغا یەکەم کەس بوو کە لە سلێمانی گۆرانی لەسەر گرام تۆمار بکات.
- دامەزرانی کۆمەڵەی زانستی لە سلێمانی لەلایەن ئەم بەڕێزانەوە، ڕەفیق ئەفەندیی فایەق بەگی مارف بەگ و ڕەمزی ئەفەندی فەتاح.
- یاریکردنی دوو شانۆنامە بە نێوی نەتیجەی سەفاحەت - زوڵم و ئیستیبدداد و حوجرە، لە ماڵی خاتوو بەهێی دایکی شێخ بابا عەلی شێخ مەحمود لە سلێمانی.
- دامەزرانی یەکەمین تیپی موزیک لە سلێمانیدا، بە سەرپەرشتیی مامۆستایان عەبدولواحید نووری و فوئاد ڕەشید بەکر، کە ئەمانە بەشداربوون تێیدا، شاکیر فەتاح، ساڵح عەلی، جەمالی حاجی سەلیماغا، عەلی قەفتان، د. عەبدولڕەحمان عەبدوڵڵا، فەهمی قەفتان، کەمال ڕەشید ئەفەندی سەعاتچی، تۆفیقە ڕەش، حاجی ڕەشید بەکر ئەفەندی، جەلال حاجی سەلیم ئاغا، حوسەین میرزا ساڵح، ئەحمەد میرزا عارف، فوئاد ساڵح قەفتان، ڕەحیم عەبدولکەریم، پەترۆس ئەسکەندەر، شەوکەت محەمەد، جەلال حەمدی و عەلی عارف ئاغا.
- ئینگلیزەکان بوونە خاوەنی ئیمتیازی دەرهێنانی نەوتی موسڵ.
- ئەحمەد موختار جاف لە نوێنەرایەتیی سلێمانی لە ئەنجوومەندا خۆیی کەنارگیر کرد.
- داپۆشرانی شیوەکانی شاری سلێمانی، لە سەردەمی سەرۆکی شارەوانی مەحمود ئەفەندی قادر ئاغادا.