- ڕاپەڕینەکانی ساسۆن، قوزلوق و پرواری لە باکوور.
- ڕاپەڕینی مەلا خەلیلی گۆڕەمەر لە خۆرهەڵات.
- دامەزراندنی پارتی زەردەشت لە باشووری کوردستاندا.؟
- دانانی ئەلف و بێی کوردی لە یەکێتیی سۆڤیەت.
- دەستپێکردنی دژایەتیی فەڕەنسا لە سووریادا لە دژی کۆمەڵەی خۆییبوونی کورد، کە بووە هۆی نەمانی بنکەکەیان لە شاری حەلەبدا.
- ڕاگەیاندنی کۆمارێکی کوردی لە چیاکانی ئاڕاڕاتدا، لەلایەن ئیحسان نوری پاشاوە، کە ڕووبەرەکەی 960 کم دووجا بوو.
- بوونی ئیحسان نوری پاشا بە سەرۆکی شۆرڕی کورد لە ئارارات.
- کۆچی دوایی هۆزانەوان مەلا ئەحمەد مەلا کەریمی بێستانە - شەفیق.
- لەدایکبوونی حەبیب کەریم، کە پاشان بووە سکرتێری پدک.
- لەدایکبوونی هۆزانەوان کاکەی فەلـلاح لە سلێمانی.
- لەدایکبوونی نووسەر غەفوور میرزا کەریم لە سلێمانی.
- هێرشی فڕۆکەکانی تورک بۆسەر چیای ئاگری، کە لە ئەنجامدا دوو فڕۆکەیان لێ کەوتە خوارەوە.
- پێکدادانێکی شۆڕشگێڕەکانی کورد لەگەڵ د.تدا، لە ناوچەی بایەزید.
- سمکۆ گەڕایەوە نێو خاکی ئێڕاق و ئێران داوای لە ئێڕاق کرد، کە سمکۆی بداتەوە دەست، بەڵام ئێڕاق ڕایگەیاند کە سمکۆ پەنابەری ڕامیارییە.
- خاتوو دۆرۆی گارۆد، شوێنەواری مرۆڤی چاخی بەردینی نێوەراستی لە ئەشکەوتی هەزارمێردی نزیک سلێمانی دۆزییەوە.
- نرخی تەنێک بەردی مەڵکەندی لە سلێمانی بە 60 فلس بووە.
- دانانی یەکەمین پەڕتووکی زمانی کوردی بۆ قوتابیانی کورد لە سلێمانی لەلایەن مەلا سەعید کابانەوە، کە نێوی موختەسەری سەرف و نەحوی کوردی بوو.
- بێکەس بووە مامۆستای قوتابخانەی زانستی.
- لەدایکبوونی هۆزانەوان هاشم نانەوازادەگان.