- ڕاپەرینی بارزان لە ناوچەی بادینانی باشووری کوردستان. کە پاشان ژمارەیەکی زۆریان بۆ تورکیا هەڵهاتن.
- کاڕڵ هەدانک، پێداچوونەوەیەکی ئەو باسانەی کە ئۆسکارمان، لەسەر شیوەی زازا نووسیبوونی، بە ئەڵمانی بڵاوکردەوە.
- تورکەکان شێخ ئەحمەد بارزانی دوو برای بە نێوی مەلا مستەفا و شێخ سدیقەوە ئازادکرد و ئەمانیش پاش ماوەیەک لە دژی د.ق ڕاپەرینەوە.
- ئا.خاچاتۆریان، پەڕتووکی ڕێزمانی کوردیی بە هەردوو زمانی کوردی و ئەرمەنی لە یەریڤان بڵاوکردەوە.
- بەهاری ئەم ساڵ: ئینگلیزەکان ویستیان کە ئاسوورییەکان لە نێوچەکانی بارزاندا نیشتەجێ بکەن.
- لەم ساڵەدا، لە ناوچەی بارزان 1.365 خانووی بارزانییەکان لەلایەن د.ق تەختکراوە.
- سەرەتای ئەم ساڵ: چوونی دوو وەفدی د.ت بۆ تاران، تاوەکو دەربارەی کێشەی کورد و داپڵۆساندنی گفتوگۆ بکەن، ئەو دوو وەفدە، یەکەمیان بەسەرۆکایەتیی جەلال بایار و دووەمیان بەسەرۆکایەتیی تۆفیق ڕۆشتۆ بوو.
- دادگای سەربازیی تورک لە ئەرزەڕۆم، سەڵاحەدینی کوڕی شێخ سەعیدی پیرانی، کە لە ئێڕاق گەڕابووەوە، سەربەست کرد و پاشان پەیوەندیی کرد بە شۆڕشی دێرسمەوە.؟
- ئەو پێشمەرگانەی کە لە شۆڕشی بارزاندا بەشدارییان کردبوو و بۆ تورکیا پەنایان بردبوو و دەست بەسەر بوون، ڕزگارکران، کە لە نێو ئەوانەدا محەمەد سەدیق و مەلا مستەفا بارزانییان تێدا بوو.
- بەهۆی سەرکوتکردنی ڕاپەرینەکانی بارزانەوە، 1365 خانوو سووتێندران.
- ئینگلیزەکان ڕێکەوتننامەیەکیان لەسەر نەوتی موسڵ مۆرکرد.
- دەرچوونی دوا ژمارەی گۆڤاری زاری کرمانجی، کە ژمارە 30ی بوو.
- بەستنی کۆنگرەی موزیک لە شاری قاهیرەی میسر، کە مامۆستا عەلی مەردان، یەکەم هونەرکاری کورد بوو کە بەشداریی تێدا کرد.
- لەدایکبوونی عەزیز محەمەد خۆشناو، لە شاری سلێمانی.
- مەسعود کەیهان، لەم ساڵەدا ژمارەی خێزانەکانی هۆزی شوکاکی بە 1500 داناوە.
- کۆچی دوایی نووسەر شێخ حیسامەدینی عەوداڵان.
- کۆچی دوایی هۆزانەوان مەلا ئەحمەدی قەسرەت.
- کۆچی دوایی هۆزانەوان مستەفای مەلا عەلیی غەفووری مەلا خدر، ناسراو بە وافی.
- لەدایکبوونی نووسەر عەبدوڵڵا ئەژدەر.
- لەدایکبوونی نووسەر نووری وەشتی.
- لەدایکبوونی گۆرانیبێژ شەمال سائیب لە سلێمانی.
- کۆچی دوایی هۆزانەوان حوسەین نازم.
- کۆچی دوایی هۆزانەوان عارەبی زمان و کوردی نەژاد ئەحمەد شەوقی لە میسر.
- لەدایکبوونی هونەرمەندی گۆرانیبێژ فوئاد ئەحمەد لە گوندی عەوێنەی ناوچەی هەولێر.