- بەهاری ئەم ساڵ: بارزانییەکان خۆیاندایە دەست د.ق، کە نزیکەی 80 کەسێک دەبوون و داگیرکەر لە پێشدا بۆ ناسریە و پاشان بۆ شاری سلێمانیی دوور خستنەوە.
- هاتنی کوردناسی بەنێوبانگی ڕووس مینۆرسکی بۆ شاری سلێمانی.
- پڕۆفیسۆرێکی ئەڵمانی کە نێوی هانس گونشەرە، لە نووسراوەکەیدا ڕەگەزی باکوور لە نێو هیندۆ جەرمەنەکانی ئاسیادا، زمانی کوردیی بە شێوە زمانێکی فارسی داناوە.
- بەستنی کۆنفرانسی کوردناسی لە یەریڤان، کە بایەخێکی یەکجار زۆری هەبوو لە پێشخستنی کوردناسی لە سۆڤیەتدا. لەم کۆنفرانسەدا لە گەلێک وتاری زانستی کۆڵرایەوە، بە تایبەتی لە وتاری ڕێگای پێشکەوتنی زمانی ئەدەبی کوردی سۆڤێتی حاجی جوندی و وتاری ڕێنووسی زمانی کوردیی ئەمینی ئەڤداڵ و وتاری بنچینەی ڕێزمانی کوردیی قەناتی کوردۆ و وتاری کێشەی دەرەبەگایەتی لای کوردی پشت کەفکاسی عارەبی شەمۆ و هتد.
- بڵاوکردنەوەی پەڕتووکی علم الکلامی مەولەوی لە قاهیرە.
- کۆچی دوایی قازی عەلی، باوکی پێشەوا قازی محەمەد.
- کۆچی دوایی ئامینە خانی نەقیب لە تەمەنی 80 ساڵیدا.
- بزووتنەوەی هەقەکان، لە ناوچەی سورداش، بەسەرکردایەتی شێخ عەبدولکەریمی شەدەڵە.
- ڕەزاشای پەهلەوی، سەردانی مستەفا کەمالی لە ئەنکەرە کرد.
- لەدایکبوونی هۆزانەوان قادر برسی لە گەڕەکی مەڵکەندیی سلێمانی.
- لەدایکبوونی نووسەر د. عێزەدین مستەفا ڕەسوڵ.
- لەدایکبوونی نووسەر و ڕامیار فەرەیدوون عەلی ئەمین.
- لەدایکبوونی هۆزانەوانی نەتەوەیی کامیل ژیر.
- لەدایکبوونی نووسەر هۆگر گۆران.
- لەدایکبوونی د. خالید سەعید لە کۆیە.
- یاریکردنی شانۆنامەی شێرۆ و نازەنین لەلایەن قوتابخانەی زانستییەوە لە سلێمانی، سوودی ئەم شانۆنامەیە کرابە 4 ژوور بۆ قوتابخانەی زانستی.
- لەدایکبوونی کەمال خۆشناو لە ناوچەی خۆشناوەتی.