- خەڵکی ناوچەی دەرسیم، لە تاو زۆر و زۆرداریی تورکەکان، نامەیەکیان بۆ کۆمەڵەی گەلان نارد، کە ئەمە بەشێکێتی: .... قوتابخانە کوردییەکان داخراون، زمانی کوردی قەدەغە کراوە، وشەی کورد و کوردستان لە پەڕتووکە زانستییەکاندا هەڵگیراوە، هەموو چەشنە کردەوەیەکی دڕندانە بەکارهێنراوە بۆ ئەوەی کوردەکان ناچار بکەن، بە ژن و کچیشەوە لە پڕۆژە سەربازییەکانی ئەنەدۆڵدا کاربکەن، کوردەکان 10 کەس 10 کەس گوێزراونەوە بۆ مەڵبەندە تورکنشینەکان و نابێت لە هیچ شوێنێکدا لە سەدا پێنجی دانیشتوان پتر بن .... و ..... هتد.