- ساڵانی چلەکان: گیرانی عەبدولڕەحمان زەبیحی و محەمەد دڵشاد، لەلایەن ڕژێمی ئێرانەوە کە دوو ئەندامی بەرزی کۆمەڵەی ژ.ک بوون.
- سەرەتای چلەکان: ڕەمزی نافیع لە بەیروت خوێندکار بووە، لەوێ لەگەڵ نورەدین زازا و چەندانی تردا کوردایەتییان کردووە.
- لەدایکبوونی مەهدی زانا، لە شاری سلیڤان.
- لەدایکبوونی هۆزانەوان شێرکۆ بێکەس لە سلێمانی.
- شێخ قادری بەرزنجی، بووە سەرۆکی ژووری کشتوکاڵی لە سلێمانی.
- کۆچی دوایی هۆزانەوان مەلا حەسەنی ئابڵاخ، ناسراو بە فانی.
- دامەزرانی قوتابخانەی سەرەتایی تێکەڵاو لە کوڕ و کچ لە سلێمانی.
- دامەزرانی پەڕتووکخانەی ئازادی لە سلێمانی.
- پشکینەکانی دەستەیەکی ئامریکی لە ناوچەی سەری کەهنیێ - ڕاس العینی خۆرئاوا.
- کۆچی دوایی شێخ حیسامەددینی نەقشبەندی، ڕابەری ڕێبازی نەقشبەندی لە کوردستاندا.
- لەدایکبوونی فەتاح محەمەد ئەمین (فەتاح ئاغا) لە گوندی نۆڕکی ناوچەی شارباژێڕ.