- دامەزراندنی کۆمەڵەی ژیانەوەی کورد ژ.ک، لە شاری مەهابادی خۆرهەڵاتی کوردستان، دامەزراندنی ئەم کۆمەڵەیە لە ئەنجامی کۆبوونەوەیەکدا هاتە دی کە لە باخی حاجی داود نزیک چەمی سابڵاخدا بەسترا و دەستەی دامەزرێنەر ئەمانە بوون: حەسەنی زەرکری، عەبدولڕەحمانی زەبیحی، عەبدولڕەحمانی ئیمامی، عەبدولقادری مودەریسی، نەجمەدینی تەوحیدی، محەمەدی نانەوازادە، عەلی مەحمودی، محەمەدی ئەسحابی، عەبدولڕەحمانی کەیانی، سدیقی حەیدەری، قاسم قادری و هەروەها میر حاجی ئەحمەدی خەڵکی باشووریشیان لەگەڵدا بوو.