- چەککردنی 150 پۆلیسی د.ق، لە نزیک مێرگەسوور لەلایەن پێشمەرگە بارزانییەکانەوە.
- د.ق، هێزێکی گەورەی ناردە ناوچەی بارزان بۆ هێرش کردنە سەر 200 پێشمەرگەی بارزانی، کە مستەفا بارزانی ڕابەرایەتیی دەکردن.
- شەهید کردنی سەعید بیرۆخی لەلایەن د.ت، بەتاوانی ئەوەی کە یارمەتیی مستەفا بارزانیی داوە.
- دەرچوونی یەکەمین ژمارەی گۆڤاری دەنگی گێتی تازە لە بەغداد لەلایەن باڵوێزخانەی بەریتانیاوە، تۆفیق وەهبی و داماو حوسەین حوزنی موکریانی سەرنووسەری بوون.
- دەرچوونی یەکەمین ژمارەی گۆڤاری ڕێیا تازە بە تیپی لاتینی لە ڕەوانی ڕووسیا.
- شێخ عەبدولوەهاب تاڵەبانی جارێکی تر بووەوە نوێنەری کەرکووک لە ئەنجوومەنی ئێڕاقیدا.
- خدر ئەحمەد دزەیی جارێکی تر بووەوە نوێنەری هەولێر لە ئەنجوومەنی ئێڕاقیدا.
- محەمەد سدیق تەهای نەهری بووە نوێنەری هەولێر لە ئەنجوومەنی ئێڕاقیدا.