- چەند گفتوگۆیەکی زۆر تیژ لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئێڕاقیدا لە بەغداد، لەسەر دۆزی کورد ڕوویدا، کە زۆربەی نوێنەرە کۆنەپەرستەکان دژی چارەسەرکردنی بارودۆخی کوردستان بوون.
- دەرچوونی یەکەمین ژمارەی ڕۆژنامەی کوردستان لە مەهاباد، کە ئۆرگانی کۆماری دیموکراتیکی کوردستان بوو و بە دوو ڕۆژ جارێک دەردەچوو.
- دەرچوونی دوا ژمارەی گۆڤاری کوردستان لە مەهاباد، کە ژمارە 18ی بوو.