- وەزارەتی نوری سەعید هەڵبژاردنێکی لە ئێڕاقدا سازدا، کە پارتی دیموکراتی کورد، دژی وەستایەوە و هەڵبژاردنەکەی بە ساختە دانا، چونکە گەل نوێنەرەکانی خۆیانیان هەڵنەبژارد و لە ڕۆژنامەی ڕزگاری ژ.13ی مانگی سێپتەمبەردا، وتارێکی لەو بارەیەوە بڵاوکردەوە.
- زستانی ئەم ساڵ: مەسعود محەمەد بووە ئەندامی پدک.
- بەهاری ئەم ساڵ: لە ناوچەی بیتوێنی باشوور، هەرایەک لە نێوان ئاغا و سەرۆک هۆزەکاندا لەسەر زەوی و ئاو ڕوویدا و شەڕ لە نێوان بنەماڵەی غەفووری و بڵباسدا هەڵگیرسا.
- هاوینی ئەم ساڵ: لە وەزارەتی ساڵح جەبر کۆنگرەیەکی عەشایەر لە شاری حللەی ئێڕاقدا بەسترا، کە چەند سەرۆک هۆزێکی کوردی باشووریش بەشدار بوون تێیدا.
- کۆچی دوایی مێژوونووسی مەزنی کورد داماو حوسەین حوزنی موکریانی.
- لەدایکبوونی محەمەد ڕەحیم عەبدوڵڵا - خاڵە حاجی، لە شاری سلێمانی.
- پەیوەندیکردنی جەرجیس فەتحوڵڵا بە پدک، لە ڕێی ساڵح یوسفییەوە.
- تۆفیق وەهبی، بووە وەزیری مەعاریف لە حکوومەتی ئێڕاقیدا.
- کاکە زیاد، بە نوێنەری کۆیە، لە پەڕڵەمانی ئێڕاقدا هەڵبژێردرا.
- کۆچی دوایی موفتیی سلێمانی عەبدولعەزیز.
- لەم ساڵەدا لە شاری سلێمانی، 760 خوێندکاری کچ لە 5 قوتابخانەی سەرەتایی بوون و 1610 خوێندکاری کوڕ لە 8 قوتابخانەی سەرەتایی و 100 خوێندکاری کچ لە 1 قوتابخانەی نێوەندی و 320 خوێندکاری کور لە دوانێوەندی بوون.
- مەحمود خانی پیرۆز خان - خولە پیزە و دەستەکەی، محەمەد ئەمین بانیشاریی سەرۆکی پۆلیسی ولیاوایان کوشت.
- کردنەوەی خولی موزیک بۆ یەکەمجار لە سلێمانیدا، ئەمانە نێوی ئەو قوتابییانەن کە بەشدار بوون تێیدا، بەهجەت ڕەشید، قادر دیلان، ڕوبێن ئۆفیک، شەماڵ سایب، شێخ ڕەزا شێخ محەمەدی گوڵانی، سەرکیس کیشام، عەبدوڵڵا جاف، عەبدوڵڵا میدیا، ئەحمەدی حەمەی لەیلێ، ئەحمەد زرنگ، غەریب میرزا کەریم، جەمال فەتاح، مەحمود حەمەی لەیلێ، نووری عەنبەر، عەلی ئیحسان، حەمە ساڵح، جەمال ئەحمەد، کەمال ئەحمەد، جەمال عەبدوڵڵا و تۆفیق حەسەن دەوڵەت.
- بە پێی ئاماری ئەم ساڵ، ژمارەی دانیشتوانی نێو شاری سلێمانی 33.475 کەسە.
- لەدایکبوونی نووسەر گۆران قەراخی.