- بڵاوکردنەوەی وتارێک بە نێوی هەندێ چەڵەمەی فۆنێتیکی زمانی کوردی، لە پەڕتووکی زمانە ئێرانییەکان، بەرگی 2، لەلایەن ب.ڤ. میلـلیرەوە.
- تا 975، دۆزینەوەی چەندین پاشماوەی خاڵدییەکان لە شاری وان و ئەرزەڕۆم و توپرەک و قەڵا و ئاڵتون تەپە و چاوش تەپەدا.
- گیرانی هەمزە عەبدوڵڵای سکرتێری پدک، لەلایەن ڕژێمی ئێڕاقەوە و زۆربەی ڕابەرانی پارت کەوتنە بەر هێرشی گیران و خۆشاردنەوە.
- هەڵبژاردنی پەڕڵەمانی تورک.
- تا ئەم ساڵ، پارتی کۆماری گەلی کەمالیستەکان لەسەر حوکم بوون، بەڵام پارتی دیموکراتی تورکیا جێی گرتنەوە کە لە هەڵوێست و ڕەفتاریان لەگەڵ کوردا جیاوازییەکی ئەوتۆیان لەگەڵ کەمالییەکاندا نەبوو.
- تۆفیق وەهبی، بووە وەزیری کاروباری کۆمەڵایەتی لە حکوومەتی ئێڕاقیدا.
- کۆچی دوایی هۆزانەوان پیرەمێرد، لە شاری سلێمانی.
- کۆچی دوایی هۆزانەوان شێخ حەمە ئەمینی شێخ عەبدوڵڵا.
- نرخی نانێک لە شاری سلێمانی لە 4 فلسەوە بووە 5 فلس.
- دامەزرانی پەڕتووکخانەی گەلاوێژ لە سلێمانی لەلایەن ڕەئوف مەعروفەوە.
- لەدایکبوونی نووسەر و زمانەوان کوردۆ عەلی - سەروەت محەمەد ئەمین.
- لەدایکبوونی هونەرکاری وێنەکێش بەشار لە خۆرئاوای.ک.
- لەدایکبوونی فازیل ڕەشید کەریم ناسراو بە فازیل شەفیق، لە شاری سلێمانی.