- هەڵبژاردنی دەستەی بەڕێوەبردنی کۆمەڵەی هونەرە جوانەکان لە سلێمانی، کە ئەنجامەکەی بەم جۆرە بوو، کۆمیتەی نواندن بریتی بوون لە ڕەفیق چالاک، نووری وەشتی، ڕەئوف یەحیا، تەها خەلیل و نامیق محێدین، کۆمیتەی موزیک و گۆرانی بریتی بوون لە قادر دیلان، ولیەم یوحەننا، بەهجەت ڕەشید، نەجات عەبدە، حاتەم سەعید و هادی عەنبەر، کۆمیتەی نیگار و هەڵکۆڵین جەمال بەختیار، خالید سەعید، ئازاد شەوقی، شێخ مستەفا شێخ ئەحمەد بەرزنجی و سەعید موحسین سەعید سەمین، کۆمیتەی ئەدەبیش بەم جۆرە بوو حەمە ساڵح دیلان و مستەفا ساڵە کەریم، دەستەی بەڕێوەبەرێتیی گشتیش بەم شێوەیە بوو ڕەفیق چالاک - سەرۆک، ڕەئوف یەحیا - جێگر، بەهجەت ڕەشید، نامیق محێدین، جەمال بەختیار، خالد سەعید، نووری وەشتی و ولیەم یوحەننا.