- گیرانی عەبدوڵڵا ئوجەلان و بەسەر بردنی 7 مانگ لە زینداندا بەهۆی چالاکیی خوێندکارییانەوە لەلایەن تورکەوە.
- دوکتۆر کەمال فواد پەڕتووکێکی بە ئەڵمانی لەسەر دەستنووسی کوردی بڵاوکردەوە.
- هاوینی ئەم ساڵ: چوونی جەلال تاڵەبانی بۆ حاجی هۆمەران و سەردانی بارزانیی کرد، بەو شێوەیە ململانێی 4 ساڵەی نێوانیان بە شێوەیەکی کاتی کۆتایی هات.
- ئەڵمانییەک بەنێوی هانس تێما، وتارێکی بڵاوکردەوە و نووسیوویەتی چوومە نێو کوردەکانەوە، کوردەکان جەردە و ڕێگرن و هەرچی کڵێسەی ئەو ناوە هەیە ڕووخاندوویانە و ماڵی گاورەکانیان کاولکردووە.
- تاوەکو ئەمساڵ: ژمارەی شوێنەوارە کۆنەکانی باشووری کوردستان کە تاوەکو 1970 دەستنیشان کرابێت گەیشتە 3364 شوێنەوار.
- بەڕای د. کەنداڵ نەزان، ئاماری کوردەکانی باکوور لەم ساڵەدا 8 ملیۆن و نیوە.
- بەپێی ئاماری ئەمساڵ، ژمارەی کورد لە باکووردا خۆی لە 6 ملیۆنێک دەدات.
- د.ت، لەم ساڵەدا یەک ملیۆن تۆن مسی لە ناوچەی دیاربەکردا دەرهێناوە.
- جەواد مەلا لە ڕێی جەمال نەبەزەوە، پەیوەندیی کرد بە کاژیکەوە.
- بڵاوکردنەوەی پەڕتووکی پەندی پێشینان و قسەی نەستەق لە کوردستانەوە بە زمانی ئەڵمانی لەلایەن جەمال نەبەزەوە.
- بڵاوکردنەوەی نامەی دوکتۆراکەی مامۆستا جەمال نەبەز لەسەر میر پاشا کۆرە بە زمانی ئەڵمانی.
- د.ق، 60 ملیۆن دۆلاری بۆ ئاوەدانکردنەوەی باشووری.ک، تەرخان کرد.
- بڵاوکردنەوەی پەڕتووکی کوردستان و کوردی د. عەبدولڕەحمان قاسملۆ بە زمانی عارەبی لە لوبنان.
- دامەزراندنی کۆمەڵەی کوردە جوولەکان لە ئیسرائیل.
- لەدایکبوونی هونەرکاری وێنەکێش تریفە ئەنوەر لە شاری سلێمانی.
- دەرچوونی گۆڤاری برایەتی لەلایەن مامۆستا سەعید ناکامەوە.
- دامەزرانی یەکێتی نووسەرانی کورد لە بەغداد، کە مامۆستا سەعید ناکام یەکێک بوو لە دامەزرێنەرانی.
- گیرانی تێکۆشەری کورد میرۆ دەهام و دەیان کەسی تر لەلایەن د.س.
- میر کامەران بەدرخان چاوی بە شای ئێران کەوت، کە بەشای گووت، خوێندنگا و ڕۆژنامەی کوردی دابنێت و لە زانکۆی تاران زمانی کوردی بخوێندرێت. هەروەها پێشنیازی کرد کە نورەدین زازا و جەمال نەبەز بە مامۆستای زمانی کوردی لە تاران دابنرێن.
- بەپێی ئاماری ئەم ساڵ، ژمارەی کوردەکانی ئەرمینیا 37.486 کەسە.
- دەرچوونی ڕۆمانی ئاشتی کوردستان، لەلایەن محەمەد ساڵح سەعیدەوە.
- تا ساڵی 72، نافیز جەلال حەوێزی کرایە وەزیری کشتوکاڵ لە ئێڕاقدا.
- هونەرکاری وێنەکێشی کورد دارا حەمە سەعید، بە پلەی یەکەم بەکالۆریۆسی لە ئاکادیمیای هونەرەجوانەکانی بەغداد وەرگرت.
- لەدایکبوونی هۆزانەوان کاوە خوسرەوی، لە داڵەهۆی ناوچەی گۆران.
- کۆچی دوایی هۆزانەوان مەلا ئەحمەدی حاجی مەلا ڕەسوڵی دێلێژە، ناسراو بە فایز.
- کۆچی دوایی گۆرانیبێژی مەزن دەروێش عەبدوڵڵا - کەشکۆڵ.
- کۆچی دوایی ڕەشەی موختار.
- کۆچی دوایی محەمەد سدیق تەهای نەهری، نێوبراو ساڵانێک نوێنەری هەولێر بوو لە ئەنجوومەنی ئێڕاقیدا.
- ڕەشاد ئەفەندی بۆ یەکەمجار لە مەککە مەراسیمی حەجی لەگەڵ چەند حاجییەکی هەولێریدا بە کوردی کردووە و حەججاجەکانی دەوروبەریان سەرسام کردووە.
- بەپێی ئاماری ئەم ساڵ، ژمارەی کورد لە خۆرئاوا بەم شێوەیەیە: حەسەکە 280.731، لە حەلەب 196.240 و لە ڕەقە 15.825 کەسە. واتە تێکرای دانیشتوان 492.796 کەسە. ژمارەی کوردەکانی شام لەم ئامارەدا نییە.
- پێشکەشکردنی شانۆیی جەنگاوەری شێت لەلایەن تیپی لاوانی دیموکراتی کوردستانەوە، ئەم شانۆیییە لە نووسین و دەرهێنانی تەلعەت سامان بوو.
- تۆمارکردنی شانۆگەریی جەنابی موفەتیش بۆ تەلەڤزیۆن.