- حدکا، خولێکی ڕامیاریی بۆ ئەندامانی ڕێبەری کردەوە، لە خولەکەدا د. قاسملۆ وانەکانی فەلسەفە، ئابووریی ڕامیاری و مەسەلەی کورد و پێوەندیی نێونەتەوایەتیی وتەوە و مامۆستاکانی تری خولەکە ئەمانە بوون، کەریمی حیسامی، هاشم کەریمی، د. سوڵتان وەتەمیشی و حەمەدەمینی سیراجی، ئەم خولە 25 ڕۆژی خایاند.