- داگیرکەری ئێڕاقی بڕیارێکی دەرکرد، کە بەهۆیەوە سەدان پیاوی نێودار و خانەدانی کوردی لە باشووری کوردستانەوە بۆ نێوچە بیابانەکانی ئێڕاق دوور خستەوە.
- کۆبوونەوەی دەستەی دامەزرێنەری یەکێتی لە ڤیەننا، کە ئەمانە بەشدارییان تێداکرد: جەلال تاڵەبانی، کەمال فوئاد، عومەر شێخ موس، عادل موراد، فواد مەعسوم و نەوشیروان مستەفا.