- دامەزراندنی پارتی کرێکارانی کوردستان پکک.
- هەر کوردێکی ئێزیدی، گەر بە عارەب خۆیی نێو نووس نەکردایە، ئەوا لەلایەن د.ق، دەردەکرا.
- داگیرکەری ئێڕاقی، نزیکەی 1452 گوندی باشووری کوردستانی تەخت کرد بۆ دروستکردنی پشتێنەی ئاسایش بە دووریی 20 - 30 کم لە نێوان هەردوو سنووری دەستکردی ئێڕاق و ئێراندا.
- دامەزراندنی کۆمەڵەیەک بە نێوی هیواوە لە سلێمانی، لەلایەن چەند لاوێکەوە، کە پاشان لەلایەن د.ق پێیان زانرا و زۆربەیان گیران و شەهید بوون.
- لە نێوچەکانی دۆلی بالیسان و دەشتی هەولێردا ژمارەی هێزی پێشمەرگەی کوردستان گەیشتە 90 پێشمەرگە.
- سەرۆکی ستادی ئەرتەشی د.ا، سەردانی ئێڕاقی کرد و چوو بۆ بارەگای فەیلەقی 1 لە کوردستاندا، تاوەکو هەردوو سوپا لەسەر سەرکوتکردنی بزووتنەوەی کورد ڕێک بکەون.
- سەرەتای ئەم ساڵ: دەسپێکردنی خۆپیشاندان لە دژی ئێران لە شاری قومدا، کە پاشان تەواوی خاکی ئێران و خۆرهەڵاتی کوردستانیشی گرتەوە.
- گەڕانەوەی سەرکردایەتیی پدک لە هەندەرانەوە بۆ ئێران.
- زستانی ئەم ساڵ: گواستنەوەی بارەگای سەرکردایەتیی ینک لە ناوچەی خواکوڕکەوە بۆ ناوچەی قەڵادزێی باشووری کوردستان.
- بەهاری ئەم ساڵ: کۆمەڵە1 کۆبوونەوەیەکی فراوانی بۆ کادرە پێشکەوتووەکانی بەست، بۆ هەڵسەنگاندنی بارودۆخ و باری پێشمەرگە و پەیوەندی لەگەڵ هێزەکانی تری کوردستان و دەرەوە، ئەمانە بەشداریی ئەو کۆبوونەوەیەیان کرد: نەوشیروان مستەفا، مەلا بەختیار، مولازم عومەر، ئیبراهیم جەلال، مامۆستا جەعفەر، شەهید سەید کەریم، ئەبو شەهاب، دلێری سەی مەجید، زیڕۆ ئەحمەد، خەلیل جەلال، هاوار جەلال، نەریمان، مامۆستا ڕەشاد، ڕێباز، سەرکەوت، سەلام، حەمە سەعید، شەهید عەلی ئامەخان، سەیفەدین هاواری، سالار عەزیز و.... لە کاتی کۆبوونەوەکەدا دوژمن هێرشی بۆسەر نێوچەکە کرد و بەهۆیەوە چەند ڕۆژێک کۆبوونەوەکە دواخرا. لە نێو کۆبوونەوەکەدا سەرکردایەتیی نوێ بۆ کۆمەڵە1 هەڵبژێردرا، کە بریتی بوون لەمانە: نەوشیروان مستەفا - سکرتێر، مەلا بەختیار، سالار عەزیز، مولازم عومەر، شەهید سەید کەریم، ئیبراهیم جەلال، ئەبو شەهاب، مامۆستا جەعفەر، بەکری حاجی سەفەر، زیڕۆ ئەحمەد، دلێر سەی مەجید.
- ئەم ساڵ تا 982، ڕژێمی ئێڕاق گوندەکانی ناوچەی قەراج و کەندیناوە و شەمامک و مرکیەی بە نێوی سوپای میلـلی - الجیش الشعبییەوە چەکدار کرد، پاشان لە ترسی ئەوەی ئەو چەکانە نەکەونە دەست هپک چەکەکانی لێسەندنەوە.
- پایزی ئەم ساڵ: گواستنەوەی سەرکردایەتیی ینک بۆ دەراوی گورگان.
- زستانی ئەم ساڵ: گواستنەوەی سەرکردایەتیی ینک بۆ نۆکان.
- گەڕانەوەی مامۆستا هێمن لە باشووری کوردستانەوە بۆ خۆرهەڵات.
- دەرچوونی ڕۆمانی بەهار هات، لەلایەن حاجی جوندییەوە.
- دامەزراندنی یەکێتی دیموکراتی کوردستان، کە ئامانجی ئۆتۆنۆمییە بۆ کوردەکانی باشوور.
- ئازادکردنی ئیسماعیل بێشکچی لەلایەن د.ت، پاشان هەر لەم ساڵەدا لەسەر هەڵوێستی دۆستانەی بۆ کورد زیندانی کرایەوە.
- کۆچی دوایی گۆرانیبێژ تالیب مەجید - تەلێ.
- یاریکردنی شانۆیی قەل و ڕووتە لەلایەن کۆمەڵی هونەری هەولێرەوە.
- تۆمارکردنی گۆرانیی خەنەبەندان لەلایەن هونەرمەند کەریم کابان و تیپی موزیکی سلێمانییەوە.